پلاسخارت ماڵئاوایی لە بارزانی كرد



سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان پێشوازی لە نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ عێراق كرد، كە بە مەبەستی ماڵئاوایی و كۆتایی هاتنی ئەركەكانی سەردانی كردبوو.

بارەگای بارزانی بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ سێ شەممە 28ی ئایاری 2024 لە سەڵاحەدین، مەسعود بارزانی پێشوازی لە جنین پلاسخارت، نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ عێراق كرد، كە بەبۆنەی كۆتایهاتنی ئەركەكانی لە عێراق و بۆ ماڵئاوایی سەردانی بارزانی كردبوو.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، لەدیدارەكەدا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی ناوچەكە و دوایین پێشهاتەكان لەسەر ئاستی عێراق و ناوخۆی هەرێمی كوردستان كرا.

بارزانی سوپاسی ئەرك و ماندووبوونی جنین پلاسخارتی كرد و پێزانینی بۆ ئەو ڕۆڵە باشە هەبوو، كە لە ماوەی كاركردنی لە عێراقدا بە مەبەستی یارمەتیدانی سەقامگیریی عێراق و لەیەك نزیككردنەوەی لایەنەكان و چارەسەركردنی كێشەكان گێڕاویەتی و هەروەها هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە ئەرك و كاری تازەیدا.

 

ئەمریكا هەڵوێستی لەسەر بە بانكی كردنی مووچە ڕاگەیاند
پێت ئەمریكا هەڵوێستی لەسەر بە بانكی كردنی مووچە ڕاگەیاند
چەند وڵاتێك فەلەستین وەك دەوڵەت پەسەند دەكەن
دوات چەند وڵاتێك فەلەستین وەك دەوڵەت پەسەند دەكەن
پەیوەندیدر