دەست بە سەر دوو ملیۆن و 500 هەزار حەبی هۆشبەردا گیرا



وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەستی بەسەر دوو ملیۆن و 500 هەزار حەبی کپتاگۆندا گرت کە یەکێکە لە ماددە هۆشبەرەکان.

ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، لە ئاکامی ئۆپەراسیۆنێکی هەواڵگریدا دەستیان بەسەر دوو ملیۆن و نیو، حەبی هۆشبەری کپتاگۆندا گرت.

ڕوونیشیکردەوە ئۆپەراسیۆنەکە بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەری گشتی کاروباری ماددە هۆشبەرەکان و لە هەردوو پارێزگای نەجەف و ئەنبار ئەنجام دراوە.

هەرێمی کوردستان و عێراق بوونەتە ڕێگەی گواستنەوەی ئەو ماددە هۆشبەرانەی لە ئاسیاوە بەرەو ئەوروپا دەبرێن و بەردەوام هێزە ئەمنییەکان هەواڵی دەستگیرکردنی بازرگان و دەستگرتن بەسەر ماددە هۆشبەرەکان بڵاودەکەنەوە.

سودانی لەگەڵ سەرۆکی خولی تۆپی پێی ئیسپانیا کۆبووەوە
پێشت سودانی لەگەڵ سەرۆکی خولی تۆپی پێی ئیسپانیا کۆبووەوە
ڕێگری لە دوورینەوەی گەنم کرا
دواتر ڕێگری لە دوورینەوەی گەنم کرا
پەیوەندیدار