ڕێگری لە دوورینەوەی گەنم کرا



بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ڕاپەڕین ڕێگری لە خاوەن دەراسەیەک کرد، کە دوورینەوەی گەنم ئەنجامبدات، بەهۆی ئەوەی ڕێنماییەکانی جێبەجێ نەکردبوو.

ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، ڕێگری لە خاوەن دەراسەیەک کرا کە دوورینەوەی گەنم ئەنجامبدات، چونکە هیچ مەرج و ڕێنماییەکی بەرگری شارستانی جێبەجێ نەکردبوو، لەکاتێکدا پێش وەرزی دروێنە چەندین ڕێنمایی دراوەتە خاوەن دەراسە و کاکوتەکان کە مەرجەکانیان جێبەجێبکەن تاوەک و زیان بە سەرو ماڵی هاوڵاتیان نەگات.

ئاماژەی بەوەکرد، ئەمڕۆ ئەو دەراسەیەی کە ڕێگری لێکرابوو لەلایەن بنکەی ڕانیە یەکێک بوو لەوانەی کە بەبێ ئەوەی هیچ گوێ بداتە مەرج و ڕێنماییەکان کاری دەکرد، بۆیە ڕێگری لێکرا بەپێی ڕێنماییەکان مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، پێشتر بەڕێوەبەرایەتىی گشتیی كشتوكاڵی هەولێر چەند رێنماییەکی بۆ جووتیاران بڵاوکردەوە تا لە کاتی دروێنەکردن جێبەجێی بکەن.

دەست بە سەر دوو ملیۆن و 500 هەزار حەبی هۆشبەردا گیرا
پێت دەست بە سەر دوو ملیۆن و 500 هەزار حەبی هۆشبەردا گیرا
کۆشکێکی تەمەن 3500 ساڵ لە سلێمانی دۆزرایەوە
دوات کۆشکێکی تەمەن 3500 ساڵ لە سلێمانی دۆزرایەوە
پەیوەندیدار