لە کاتی ڕۆشتن بۆ ڕووباری سیروان هاووڵاتییان پێویستە ئاگاداری چەند ڕێنماییەک بن



بەرگریی شارستانیی گەرمیان چەند ڕێنماییەکی بۆ هاووڵاتییان بڵاوکردەوە، کە لە کاتی ڕۆیشتن بۆ سەر ڕووباری سیروان پێویستە جێبەجێیان بکەن.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێکدا هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە، نابێت بە مەبەستی مەلەکردن بچنە سەر ڕووباری سیروان، چونکە بەهیچ شێوەیەک تەندروست و سەلامەت نییە و ڕێگەپێدراو نییە.

ئاماژەی بەوەکرد، سەردانی مەلەوانگەکانی ناوشار بکەن، چونکە مەرج و ڕێنماییەکانی سەلامەتی تێدا جێبەجێکراوە، بەڵام ئەگەر هاتوو ڕۆیشتن بۆ سەر ڕووباری سیروان پێویستە ڕەچاوی ئەم ڕێنماییانەی لای خوارەوە بکەن:

١- پێویستە لە کاتی مەلەکردن دا زۆر وریابن و دڵنیابن لە قوڵیی ئاوەکە.

٢- بە هیچ شێوەیەک منداڵ بە تەنیا مەلە نەکات یان ئەوکەسانەی کە مەلە نازانن.

٣- پێویستە هەندێک کەلوپەلی فریاگوزاریتان پێبێت وەکو (چوپ، هێلەکی ڕزگارکردن، یان حەبلی نەجات).

٤- یاری نەکردن و یەکتری نقومنەکردن لەناو ئاودا، چونکە دەبێتە هۆی ماندوبوون و تەنگەنەفەسی.

٥- بەهیچ شێوەیەک لە شوێنی کارگەکانی (غەسالە) مەله نەکرێت، چونکە ڕێڕەوی ئاوەکەی تێکداوە.

٦- با مەلەوانیش بیت نەچیتە هەموو شوێنێک کە شارەزا نیت.

٧- مەلەنەکردن لە کاتەکانی شەودا.

٨- مەلەنەکردن لەو شوێنانەی کە هێمای ئاگادارکردنەوەی لێدانراوە (تابلۆی قەدەغەکردنی مەلەکردن)، چونکە مەترسیدارە.

سەدر داوای دەرکردنی باڵیۆزی ئەمریکا دەکات
پێشت سەدر داوای دەرکردنی باڵیۆزی ئەمریکا دەکات
داڕووخانی کانە بەردێک لە هیندستان گیانلەدەستدانی ١٥ کرێکاری لێکەوتەوە
دواتر داڕووخانی کانە بەردێک لە هیندستان گیانلەدەستدانی ١٥ کرێکاری لێکەوتەوە
پەیوەندیدار