داڕووخانی کانە بەردێک لە هیندستان گیانلەدەستدانی ١٥ کرێکاری لێکەوتەوە



بەهۆی گەردەلوولی ریمال و بارانی بەخوڕ لە هیندستان، ١٥ کرێکار لە کانێکی بەرددا گیانیان لەدەستدا.

بەپێی هەواڵێکی میدیای هندستان، گەردەلوولی ریمال و بارانی بەلێزمە لە ویلایەتی میزۆرامی هیندستان  ڕۆچوونی خاکی لێکەوتووەتەوە.

بەرپرسانی ویلایەتەکە باسیان لەوە کرد کە لە ئاکامی ڕۆچوونی خاکدا کانێکی بەرد داڕووخاوە و بەپێی ئامارە بەراییەکان ١٥ کرێکار گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکی زۆریش بێسەروشوێنن.

لە کاتێکدا تەرمی ١١ کەس لە کرێکارەکان دەرهێندراوەتەوە، کارەکانی گەڕان و ڕزگارکردن درێژەیان هەیە.

 

لە کاتی ڕۆشتن بۆ ڕووباری سیروان هاووڵاتییان پێویستە ئاگاداری چەند ڕێنماییەک بن
پێشت لە کاتی ڕۆشتن بۆ ڕووباری سیروان هاووڵاتییان پێویستە ئاگاداری چەند ڕێنماییەک بن
دادگا سزای لەسێدارەدانی بۆ سێ تیرۆریستی داعش دەرکرد
دواتر دادگا سزای لەسێدارەدانی بۆ سێ تیرۆریستی داعش دەرکرد
پەیوەندیدار