دادگا سزای لەسێدارەدانی بۆ سێ تیرۆریستی داعش دەرکرد



دادگای تاوانەکان، سزای لەسێدارەدانی بۆ سێ تیرۆریستیی داعش، بەتاوانی ئەنجامدانی کردەی تیرۆریستی بۆسەر ھێزە ئەمنییەکان، دەرکرد.

ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق ڕایگەیاند کە سزای لەسێدارەدان بۆ سێ تیرۆریستیی داعش، بەتاوانی ئەنجامدانی کردەی تیرۆریستیی بۆسەر ھێزە ئەمنییەکان، دەرکراوە.

ڕوونیشیکردەوە کە بڕیاری سزاکە لە لایەن دادگای ناوەندیی تاوانەکانەوە و لەسەر بنەمای ماددەی چواری تیرۆر دەرکراوە.

ئەنجومونی باڵای دادوەریی ئەوەشیخستەڕوو کە تیرۆریستانە لە بۆمبڕێژکردنی ئۆتۆمبێل وهێرشکردنە سەر هێزە ئەمنییەکاندا بەشدارییان کردووە.

داڕووخانی کانە بەردێک لە هیندستان گیانلەدەستدانی ١٥ کرێکاری لێکەوتەوە
پێشت داڕووخانی کانە بەردێک لە هیندستان گیانلەدەستدانی ١٥ کرێکاری لێکەوتەوە
چین چارەسەری نەخۆشی شەکرەی دۆزییەوە
دواتر چین چارەسەری نەخۆشی شەکرەی دۆزییەوە
پەیوەندیدار