چین چارەسەری نەخۆشی شەکرەی دۆزییەوە



ڕۆژنامەیەکی بەریتانی ڕایگەیاندووە، کە توێژەرانی چینی چارەسەری نەخۆشی شەکرەیان دۆزیوەتەوە، ئەنجامەکانی دڵخۆشکەرن.

بەپێی بڵاوکراوەیەکی ڕۆژنامەی “دەیلی مەیل”ی بەریتانی، توێژەران لە چین ڕایانگەیاندووە، کە بۆ یەکەمجار چارەسەری نەخۆشی شەکرەیان دۆزیوەتەوە.

تاقیکردنەوەکە لەسەر نەخۆشێکی تەمەن 59 ساڵان بووە کە لە ساڵی 2021 دا چاندنی خانەی بۆ کراوە، لە ساڵی 2022ەوە دەرمانی نەخواردووە.

چارەسەری تاقیکارییەکە بریتیبووە لە “چاندنی خانە”، بە دروستکردنی کۆپییەکی دەستکردی ئەو خانانەی لە پەنکریاسدا ئەنسۆلین بەرهەم دەهێنن و ئاستی شەکری خوێن لە ژێر کۆنتڕۆڵدا دەهێڵنەوە.

پیاوەکە بۆ ماوەی ٢٥ ساڵ تووشی نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەم بووە، نزیکەی هەموو ئەو خانانەی لەدەستداوە کە بە Islets ناسراون.

پزیشکەکان دۆخی نەخۆشەکەیان بە بە مەترسیدار و کوشندە زانیووە، کە پێویستە ڕۆژانە دەرزی ئەنسۆلینی پێبدرێت تا نەخۆشی شەکرەکەی بەرەو ئاڵۆزی زیاتر نەچێت.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردەوە، تا ئەم ساتە هیچ کەسێک لە نەخۆشی شەکرە چاک نەبووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەڵام حاڵەتەکە لە چین ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە دەتوانرێت توانای جەستە بۆ ڕێکخستنی شەکری خوێن بە شێوەیەکی سروشتی بگەڕێنرێتەوە بەبێ ئەوەی شێوازی ژیانی نەخۆشەکە بگۆڕێت یان پێویستی بە دەرمان و دەرزی هەبێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەرچەندە ئەم ئەنجامە جێگەی دڵخۆشییە، بەڵام هێشتا ڕێگەیەک ماوە پێش ئەوەی ئەم پرۆسەیە بە تەواوی پەسەند بکرێت و بە شێوەیەکی گشتگیر بەکاربهێنریت.

تیمۆسی کیفەر، مامۆستای زانستە خانەیی و فیزیۆلۆژییەکان لە زانکۆی بریتیش کۆڵۆمبیا لە کەنەدا، دەڵێت: “پێموایە ئەم توێژینەوەیە نوێنەرایەتی پێشکەوتنێکی گرنگ دەکات لە بواری چارەسەری خانەیی بۆ نەخۆشی شەکرە”.

دادگا سزای لەسێدارەدانی بۆ سێ تیرۆریستی داعش دەرکرد
پێت دادگا سزای لەسێدارەدانی بۆ سێ تیرۆریستی داعش دەرکرد
کڵچدارئۆغڵو سەردانی دەمیرتاش دەکات
دوات کڵچدارئۆغڵو سەردانی دەمیرتاش دەکات
پەیوەندیدار