کڵچدارئۆغڵو سەردانی دەمیرتاش دەکات



بڕیارە سەرۆکی پێشووی پارتی گەلی کۆماری تورکیا سەردانی سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپە بکات کە سزای 42 ساڵ زیندانیی بەسەردا سەپێندراوە.

کەمال کڵچدارئۆغڵو، سەرۆکی پێشووی جەهەپە ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە سەردانی سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپە و سەلچوک مزراکڵی، سەرۆکی پێشووی گەورەشارەوانی ئامەد دەکات.

کڵچدارئۆغڵو، زیندانیکردنی دەمیرتاشی بە “کارەساتێکی یاسایی” وەسفکرد.

لێدوانەکەی کڵچدارئۆغڵو دوای ئەوە هات کە دادگای تورکیا سزای 42 ساڵ زیندانیی بەسەر دەمیرتاشدا سەپاند کە لە دۆسیەی کۆبانێدا تۆمەتبار کرابوو.

هەر لەو دۆسیەیەدا فیگەن یوکسەکداغ هاوسەۆکی پێشووتری هەدەپە  بە 30 ساڵ و ئەحمەد تورک، هاوسەرۆکی گەورە شارەوانیی مێردینش بە 10 ساڵ زیندانیکردن سزا دران.

چین چارەسەری نەخۆشی شەکرەی دۆزییەوە
پێت چین چارەسەری نەخۆشی شەکرەی دۆزییەوە
دابەشکردنی ئاوی ماڵان لە شارێکی هەرێم دەستپێدەکاتەوە
دوات دابەشکردنی ئاوی ماڵان لە شارێکی هەرێم دەستپێدەکاتەوە
پەیوەندیدار