قاڵیباف بە سەرۆکی پەرلەمانی ئێران هەڵبژێردرایەوە



ئەنجومەنی شورای ئێران (پەرلەمان) بە زۆرینەی دەنگ محەمەد باقر قالیبافی بە سەرۆکی ئەنجومەنەکە هەڵبژاردەوە.

لە خولی دوانزەیەمی ئەنجومەنی شورای ئێراندا، محەمەد باقر قالیباف، بە بەدەستهێنانی 198 دەنگ، بۆ ماوەی ساڵێکی دیکە بە سەرۆکی ئەنجومەنەکە هەڵبژێردرایەوە.

موجتەبا زونوری کە نزیکترین ڕکابەری بوو 60 دەنگی بەدەستهێنا و مەنوچەهر موتەکیش لە کۆی 287 دەنگ، تەنها پێنج دەنگی بەدەستهێنا.

قالیباف لەدایکبووی ساڵی 1961ی شاری مەشهەدە و بڕوانامەی دکتۆرای لە بواری جوگرافیای سیاسیدا هەیە.

ساڵانە هەڵبژاردن بۆ دەستنیشانکردنی سەرۆک و دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی شورای ئێران دەکرێت و مافی ئەوەشیان هەیە هەموو ساڵێک خۆیان کاندید بکەنەوە و لە پۆستەکانیاندا بمێننەوە.

عێراق ڕۆژانە 23 ملیۆن تۆن پاشماوەی هەیە
پێت عێراق ڕۆژانە 23 ملیۆن تۆن پاشماوەی هەیە
سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان هێرشەکانی سەر ڕەفەحی ئیدانە کرد
دوات سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان هێرشەکانی سەر ڕەفەحی ئیدانە کرد
پەیوەندیدار