سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان هێرشەکانی سەر ڕەفەحی ئیدانە کرد



سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئیدانەی هێرشەکانی ئیسرائیلی بۆ سەر کەمپی ئاوارەکانی فەڵەستین کرد و ڕایگەیاند، “پێویستە کۆتایی بەو دۆخە ترسناکە بێت”.

ئەنتۆنیۆ گۆتیرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئیدانەی هێرشەکانی شەوی ڕابردووی سوپای ئیسرائیل بۆسەر کەمپی ئاوارەکانی فەڵەستینی لە ڕەفەح کرد و ڕایگەیاند، “پێویستە ئەو دۆخە ترسناکەی سەر کەمپەکە کۆتایی بێت”.

ئەنتۆنیۆ گۆتیرێس لەم بارەیەوە پەیامێکی لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی X بڵاوکردەوە و جەختی لەوە کردەوە، هاووڵاتییانی بێ تاوان کە هەوڵی ڕاکردنیان دەدا، لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیلدا کوژران.

گۆتیرێس ئاماژەی بەوەشداوە، کە هیچ شوێنێکی ئارام لە غەززەدا نەماوە و پێویستە ئەو دۆخە ترسناکە کۆتایی بێت.

قاڵیباف بە سەرۆکی پەرلەمانی ئێران هەڵبژێردرایەوە
پێت قاڵیباف بە سەرۆکی پەرلەمانی ئێران هەڵبژێردرایەوە
ڕاپۆرتێکی نهێنی ئاشکرای دەکات: ئێران کۆگای یۆرانیۆمی پیتێنراو زیاد دەکات
دوات ڕاپۆرتێکی نهێنی ئاشکرای دەکات: ئێران کۆگای یۆرانیۆمی پیتێنراو زیاد دەکات
پەیوەندیدار