شەمەندەفەرەکانی “ڕێگەی گەشەپێدان” بە ڕۆژێک دەگەنە ئەوروپا



وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ڕایگەیاند خێرایی ئەو شەمەندەفەرانەی لە ڕێگەی گەشەپیدانەوە گەشتیار دەگوازنەوە دەگاتە 300 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا و ئەوانەش کە تایبەت دەبن بە گواستنەوەی شمەک لە ڕۆژێکدا دەگەنە ئەوروپا.

ئەمڕۆ سێشەممە، مەیسەم سافی، بەڕێوەبەری نووسینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ڕایگەیاند، پڕۆژەی “ڕێگەی گەشەپێدان” 15 وێستگەی شەمەندەفەر لەخۆ دەگرێت کە بۆ گواستنەوەی گەشتیار و شمەکیش بەکاردەهێنرێن.

ئەوەشی خستەڕوو کە ڕێگەی شەمەندەفەرەکە نزیکەی 100 هەزار هەلی کاری ناوخۆیی دەڕەخسێنێت و یارمەتیدەریش دەبێت بۆ سوودمەندبوونی شەش ملیۆن هاووڵاتی.

ڕاشیگەیاند، شەمەندەفەری کۆمپانیا جیهانییەکان لە ڕێگەکەدا بەکاردەهێنرێت، کە خێرایی ئەوانەی بۆ گواستنەوەی گەشتیار بەکاردەهێنرێن دەگاتە 300 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا و ئەوانەش کە تایبەتن بە شمەک و کاڵا لە نێوان 140-160 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا.

بەرپرسەکەی وازرەتی گواستنەوەی عێراق ڕوونیشیکردەوە کە شەمەندەفەرەکان بەپێی سیستمێکی وردە ئەوروپی کاردەکەن و پێدەچێت شەمەندەفەرەکان بتوانن لە ڕۆژێکدا بگەنە ئەوروپا.

مەیسەم سافی ڕاشیگەیاند 90٪ی پرۆسەی دەستنیشانکردنی خاکی گونجاو بۆ ڕاکێشانی هێڵە ئاسنینەکە تەواو بووە و 75٪ دیزانەکەشی ئامادەیە، هەروەها ڕووپێوی بۆ 1200 کیلۆمەتری پرۆژەکە تەواو کراوە.

ڕاپۆرتێکی نهێنی ئاشکرای دەکات: ئێران کۆگای یۆرانیۆمی پیتێنراو زیاد دەکات
پێت ڕاپۆرتێکی نهێنی ئاشکرای دەکات: ئێران کۆگای یۆرانیۆمی پیتێنراو زیاد دەکات
ساڵی ڕابردوو خراپترین ساڵی هەنگەوانەکان بوو
دوات ساڵی ڕابردوو خراپترین ساڵی هەنگەوانەکان بوو
پەیوەندیدار