نەرمین مەعروف: لە بودجەدا تێچووی دەرهێنانی نەوت لەسەر پشکی هەرێم و خەرجی وەبەرهێنان هەژمارکراوە



ئه‌ندامێکی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق رایگەیاند، لە پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی عێراقدا تێچووی دەرهێنانی نەوت لەسەر پشکی هەرێم و خەرجی وەبەرهێنان هەژمارکراوە کە ئەمە وادەکات پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەدا زیاتر بێت بەراورد بە پاریزگاکانی دیکەی عێراق.

نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق سه‌باره‌ت به‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی لیژنه‌کەیان لەگەڵ هه‌ردوو وه‌زیری دارایی و پلاندانانی عێراق ڕایگەیاند، كۆبوونه‌وه‌كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ هه‌مواری یاسای بودجه‌ بۆ ساڵی ٢٠٢٤.

دەشڵێت:” یەکێک لە تێبینییەکانم لەسەر پشکی هەرێم لەناو یاساکە ئەوەیە لە کۆی تەرخانکراوی بودجەی وەبەرهێنان بۆ عێراق کە زیاتر لە ٥٥ تریلیۆن دینارە بڕی ٤ تریلیۆن و ٩٥٤ ملیار و ٢٤٠ ملیۆن دینار بۆ هەرێمی کوردستان تەرخانکراوە، لە کاتێکدا لەو بڕە ٢ تریلیۆن و ٧٠٠ ملیار دیناری تایبەتە بە تێچووی دەرهێنانی ٤٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی هەرێم و لە بنەڕەتدا خەرجی بەگەڕخستنە و سیادییە، و نابێت لەسەر پشکی هەرێم و خەرجی وەبەرهێنان هەژماربکرێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم شێوازە لە ئەژمارکردنی ئەو خەرجییانە بووه‌تە هۆکاری گەورە نیشاندانی پشکی هەرێم و مایەی گازندەکردنی پارێزگاکانی تری عێراق دژی هەرێم .

یەکەمین کاروانی حاجیان بۆ وڵاتی سعودییە بەڕێکەوت
پێت یەکەمین کاروانی حاجیان بۆ وڵاتی سعودییە بەڕێکەوت
شەقامێکی سلێمانی بەربەست دەکرێت
دوات شەقامێکی سلێمانی بەربەست دەکرێت
پەیوەنیدر