جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، دوو رۆژی داهاتوودا وردبینی لیستی مووچەی هێزەئەمنییەکان کۆتایی دێت و رەوانە دەکرێت.
ئیخلاس دلێمی، جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی پهرلهمانی عێراق به کوردستان24ـی راگهیاند، لەسەر دواکەوتنی ناردنی مووچەی هێزە ئەمنییەکان لەگەڵ تەیف سامی وەزیری دارایی قسەی کردووە و پەیوەندی بەدیوانی چاودێری داراییەوە کردووە و هۆکاری دواکەوتنی مووچەی مانگی نیسانی هێزە ئەمنییەکان پەیوەندی بە وردبینیکردنەوە هەیە.
جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی پهرلهمانی عێراق وتیشی: لەماوەی دوو رۆژدا وردبینیکردن کۆتایی دێت و مووچەی هێزە ئەمنییەکان رەوانەدەکرێت.
ئەمڕۆش تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق، لە وەڵامی پرسیاری لیژنەی دارایی پەرلەمان تایبەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاندوە، لەگەڵ پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە رادەستکردنی داهاتی نانەوتی و پرۆسەی ‘تەوتین’کردنی مووچەی فەرمانبەران، ئەو بڕەی بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە بودجەدا دیاریکراوە، هەموو مانگێک لەکاتی خۆیدا دەنێردرێت.