هەمبەرگر ، ژیانی منداڵێکی 8ساڵانی کۆتایی پێهێنا



کورد وتەنی بۆ نەوس ، خۆی خستە حەوز

لە ڕووداوێکی نەخوازراودا منداڵێکی تەمەن 8ساڵان بەهۆی خواردنی هەمبەرگرەوە لە پێشبڕکێیەکدا گیانی لەدەستدا.

لە قوتابخانەیەک لە شاری دوزجە لە تورکیا پێشبڕکێی خواردنی هەمبەرگر ئەنجامدرا و چەندین کەس بەشداربوون ، جۆش و خۆشی بەشداربووان بە خواردنە بەتامەکان، لەناکاو بووە ناخۆشی ئەمەش دوای ڕاگەیاندنی مەرگی یەکێک لە هاورێکانیان.

ئیفتێلیا کایماک ئەو منداڵە هەشت ساڵانەی کە بەشداری پێشبڕکێکەی کردبوو، لە ئەنجامی چوونی پارچەیەک گۆشتی هەمبەرگر بۆ ناو بۆری هەوای گیانی لەدەستدا، ئەمە وێڕای ئەوەی تیمەکان زۆر بە خێرایی گەیشتنە سەری، بەڵام نەتوانرا ژیانی ڕزگار بکرێت.

دوای ڕووداوەکە لێکۆڵینەوەی دادوەری و کارگێڕی دەستیپێکرد، هاوکات لایەنە پەیوەندیدارەکان بڕیاریاندا هەڵسەنگاندنی زیاتر بۆ ئەو ڕێکارانە بکەن، کە پێویستە بگیرێتەبەر بۆ ڕێگریکردن لە ڕووداوی هاوشێوە.

ئەم ڕووداوە دەنگدانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا و شارەزایان و ڕێکخەرانی ئەو جۆرە چالاکییانە ڕایانگەیاند، پێویستە ڕێکار و شێوازی وردتر بگیرێتەبەر لەو چالاکیانەی کە منداڵان بەشدارییان تێدا دەکەن، هەروەها پێویستە ئەو چالاکیانەی لە قوتابخانەکان ئەنجام دەدرێن بە وردی پلانی بۆ دابنرێت.

وادەی ناردنی مووچەی هێزەئەمنییەکان راگەیەندرا
پێت وادەی ناردنی مووچەی هێزەئەمنییەکان راگەیەندرا
پێکدادان لە نێوان سەربازانی میسر و ئیسرائیل ڕوویدا
دوات پێکدادان لە نێوان سەربازانی میسر و ئیسرائیل ڕوویدا
پەیوەندیدار