قوباد تاڵەبانی هەڵوێستی لەسەر هەژماری من و تەوتینی مووچە ڕاگەیاند



جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، هەژماری من پڕۆژەیەكی حكومەتی هەرێمە بۆ دابەشكردنی مووچە و دەشڵێت: “پڕۆژەكە ئارەزوومەندانەیە بۆ فەرمانبەران و ئەگەر یەكێك نەیەوێت ڕێگەی دیكە هەیە، كە ئەویش بانكی TBI-یە”.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم لە لێدوانێكدا لە پەراوێزی بەشداری كردنی لە كردنەوەی “ناوەندی کوردستان بۆ هونەر و کولتوور” بۆ میدیاكان سەبارەت بە پرسی تەوتینی مووچە و هەژماری من ڕایگەیاند، ئەم بابەتە زۆر بەلاڕێدابراوە و لێكدانەوەی زۆر جیاوازی بۆ كراوە.

ڕاشیگەیاند، هەژماری من بەرنامەی حكومەت بۆ پێدانی مووچە بەشێوەی ئەلیكترۆنی، بەڵام تاكە ڕێگا نییە و ڕێگای دیكەش هەیە و ئارەزوومەندانەیە و هەر فەرمانبەرێك بیەوێت بەشداربێت لە هەژماری من دەتوانێت خۆی تۆماربكات و ئەوەشی نایەوێت دەتوانێت بچێت لە بانكەكانی دیكە خۆی تۆماربكات.

وتیشی، “ئێستا بانكی TBI هاتۆتە ناو كارەكەوە، بۆیە ئەمە نە سفرە و نە 100، بەڵكو كارەكە ئارەزوومەندانەیە و دراوەتە دەست مووچەخۆران”.

سەبارەت بەوەی ئاخۆ بەغدا مووچە دەنێرێت ئەگەر ئارەزوومەندانەبێت؟ قوباد تاڵەبانی وتی، “بەغدا پارە دەنێرێت، بەڵام چۆن دابەش دەكرێت ئەوە بابەتێكی ترە. خوای كرد بەغدا دەینێرێ‌ جا هەژماری منە یان هەژماری تۆیە گرنگ نییە، بۆیە با بەغدا پارەكە بنێرێت، ئەوكات ڕێگای دابەشكردنی ڕێكدەخرێت”.

جەختیشی كردەوە، لەگەڵ بەغدا یەكلایی بۆتەوە و پرسەكە ئارەزوومەندانەیە و بانكی TBI و بانكەكانی كوردستانیش هەن، بۆیە گرنگ ئەوەیە ڕزگارمان ببێت لە دابەشكردنی مووچە بە گوێنی و زەرف.

بۆ بینینی ڤیدیۆكە كلیك لێرە بكە

کەسێکی دیکە لەسەر دزینی سندوقە خێرخوازییەکەی هەولێر دەستگیركرا
پێشت کەسێکی دیکە لەسەر دزینی سندوقە خێرخوازییەکەی هەولێر دەستگیركرا
ناوی سێ یەکەمەکانی هەرێم بۆ دامەزراندن ڕەوانە دەکرێت
دواتر ناوی سێ یەکەمەکانی هەرێم بۆ دامەزراندن ڕەوانە دەکرێت
پەیوەندیدار