پێکدادان لە نێوان سەربازانی میسر و ئیسرائیل ڕوویدا



لەنزیک دەروازەی سنووری ڕەفەح باشووری کەرتی غەززەی داگیرکراو، پێکدادان لەنێوان سەربازانی ئیسرائیل و میسر ڕوویدا.

سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیەندراوێکدا پشتڕاستی کردووەتەوە کە لە نێوان سوپای ئیسرائیل و سەربازانی میسری، لە نزیک دەروازەی سنووری ڕەفەح پێکدادان ڕووی داوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا جەخت لە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە و دیالۆگ لەگەڵ لایەنی میسری کراوەتەوە.

لەم بارەیەوە میدیای میسری بڵاوی کردووەتەوە کە بە هۆی پێکدادانەکەوە سەربازێکی میسری کوژراوە.

لەبارەی پێکدادانەکەوە، لانی میسری هیچ وردەکارییەکی بڵاو نەکردووەتەوە.

هەمبەرگر ، ژیانی منداڵێکی 8ساڵانی کۆتایی پێهێنا
پێت هەمبەرگر ، ژیانی منداڵێکی 8ساڵانی کۆتایی پێهێنا
کەسێکی دیکە لەسەر دزینی سندوقە خێرخوازییەکەی هەولێر دەستگیركرا
دوات کەسێکی دیکە لەسەر دزینی سندوقە خێرخوازییەکەی هەولێر دەستگیركرا
پەیوەندیدار