ناوی سێ یەکەمەکانی هەرێم بۆ دامەزراندن ڕەوانە دەکرێت



وەزارەتی خوێندی باڵا ئامادەکارییەکانی بۆ ناردنی ناوی سێ یەکەمەکان بۆ ئەنجومەنی وەزیران تەواو دەکات و بڕیارە سبەی بنێردرێت.

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژە بەوەدەکات ، د. ئارام محمد وەزیری خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى کۆبوونەوەیەکى تایبەتی لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەکانی وەزارەت ئەنجامدا، بۆ هەنگاوە کۆتاییەکانی ئامادەکاری و هەماهەنگی بۆ دامەزراندنى سێ یەکەمەکانى سەر بەشەكان لە دەرچووانی ساڵانی خوێندنى (2017 – 2018) تاکو (2022 – 2023)، کە وابڕیارە سبەی لیستی کۆتایی ناوەکانیان ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران بکرێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەت، وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دامەزراندنى سێ یەکەمەکان بە ئەرکى لە پێشینەى خۆیان دەزانن و لە ماوەى ڕابردوودا هەموو هەوڵێکیان لەو بوارەدا خستۆتەگەر، چونکە ئەوە مافێکى یاسایی و ئاسایی خۆیانە،

وەزیری خوێدنی باڵا وتویەتی”لەم قۆناغەدا پێویستە هەمووان پێکەوە هەماهەنگ و هاوکارى یەکتر بین، بۆ ئەوەى مافى هیچ یەکێک لە سێ یەکەمەکان نەفەوتێت، بۆیە دەبێت لە تۆمارکردنى ناوى چواریان و بەشەکانیان و تەواوى زانیارییەکان ورد بین و نابێت هیچ جۆرە کەمتەرخەمییەک لەم روەوە هەستى پێبکرێت”.

وتوشیەتی”لە ماوەى ڕابردو بۆ دامەزراندنی سێ یەکەمەکان، بەتایبەت وانەبێژان و سێ یەکەمەکان و دەرچوانی بەشە پزیشکییەکان و هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەرو دکتۆرای دانیشتوانى ناوچە کوردستانیەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێمى کوردستان، وەزارەتی خوێندنی باڵا هەوڵی زۆر داوە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهەوڵەکانى وەزارەتی خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى توانیویانە سێ یەکەمەکانى ساڵانى (2015-2016) و (2016-2017) دابمەزرێنن.

قوباد تاڵەبانی هەڵوێستی لەسەر هەژماری من و تەوتینی مووچە ڕاگەیاند
پێت قوباد تاڵەبانی هەڵوێستی لەسەر هەژماری من و تەوتینی مووچە ڕاگەیاند
پەنابەرێكی كورد لە زیندان مانی لە خواردن گرت
دوات پەنابەرێكی كورد لە زیندان مانی لە خواردن گرت
پەیوەنیدر