عێراق بەشێكی هەژماری من بۆ تەوتینی مووچە پەسەند دەكات



لەچوارچێوەی تەوتینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، حكومەتی عێراق پڕۆژەی هەژماری من، كە تا ئێستا لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە ئەنجام دراوە پەسەند دەكات و ئەوەی دیكەی بە بانكی (TBI)ی دەسپێرێت.

ئاژانسی (بغداد الیوم) بڵاویكردەوە، لە كۆبوونەوەی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ بانكی ناوەندی و بانكە فیدڕاڵییەكان، بانكی (تی بی ئای) راسپێردراوە بۆ بە بانكیكردنی مووچەی 75%ـی فەرمانبەرانی هەرێم و دەبێت لەچەند ڕۆژی داهاتوودا پڕۆسەكە دەستپێبكات.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو بانكانەی كە بەشدارن لە پڕۆژەی (هەژماری من) بەرپرس دەبن لە بە بانكیكردنی مووچەی 25%ی فەرمانبەرانی هەرێم.

ماوەیەک پێش ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کە بانکی بازرگانی عێراق پەیوەندی بە پڕۆژەی “هەژماری من”ەوە کردووە، کە تا ئێستا ٦ بانکی جۆراوجۆر لەخۆدەگرێت، هاوکات ژمارەی ئەو فەرمانبەرانەی مووچە وەردەگرن لە بانکەکانی “هەژماری من” گەیشتۆتە ٣٠٠ هەزار فەرمانبەر لە کۆی زیاتر لە ملیۆنێک فەرمانبەر لە کوردستان.

بەڵام بانکی بازرگانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا دووپاتی کردەوە، کە بەشداریکردنی لەنێو بانکە حکومییەکاندا دەبێت بە پشتبەستن بە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی سەبارەت بە تەوتینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، بەبێ ئەوەی ئاماژە بە پرۆژەی هەژماری من بکات.

ڕاشیگەیاندووە، هێشتا چاوەڕێی ئەوە دەکات حکومەتی هەرێمی کوردستان لیستی ناوی ئەو فەرمانبەرانە بنێرێت، کە مووچەکانیان تەوتین بكات و بۆ ئەوەش بەڵگەنامەكانی ئەو فەرمانبەرانەی بۆ بنێرێت، بۆ ئەوەی پڕۆسەکە دەستپێبکات و ئەنجام بدرێت.

هاوكات، ئەمڕۆ دوو شەممە، نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاویكردەوە، محەمەد شیاع سودانی سەرپەرشتی كۆبوونەوەی بانكە فیدڕاڵییەكان و بانكی ناوەندی كرد سەبارەت بە ڕێكارەكانی تەوتینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، سودانی جەختی كردۆتەوە لەسەر جێبەجێكردنی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی، كە لە ٢١ی شوباتی ٢٠٢٤ دەرچووە، كە تێیدا هاتووە حكومەتی فیدراڵی و حكومەتی هەرێم پابەندبن بە تەوتینی مووچەی فەرمانبەرانی كەرتی گشتی، كە لە هەرێمی كوردستاندا كاردەكەن.

ڕاشیگەیاندووە، دەبێت پەلەبكرێت لە تەواوكردنی تۆماركردنی داتاكانی فەرمانبەران لە هەرێمی كوردستان و دووركەوتنەوە لە دواكەوتنی مووچەكانیان.

سودانی ئاماژەی بەوەشكردووە، حكومەتی فیدراڵی لە خەمی گرنگیدان بە فەرمانبەرانە لە ڕۆڵەكانی گەلی عێراق لە هەر شوێنێك بن و دەستەبەركردنی مافەكانیان بەپێی ئەوەی، كە یاسا و دەستوور پەسەندی كردووە.

پەنابەرێكی كورد لە زیندان مانی لە خواردن گرت
پێت پەنابەرێكی كورد لە زیندان مانی لە خواردن گرت
ئێران لە باشماخ هەناردەی بۆ هەرێم ڕاگرت
دوات ئێران لە باشماخ هەناردەی بۆ هەرێم ڕاگرت
پەیوەنیدر