تەیف سامی دواهەمین هەڵویستی لەسەر مووچە ڕاگەیاند



نووسینگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق وردەکارییەکانی کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی لەگەڵ وەزیرانی پلاندانان و دارایی ڕاگەیاند.

لە کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ وەزیری دارایی و وەزیری پلاندانان ، چەندین تەوەر باسکران ، لەوانە پەرەپیدانی پرۆژەکان و دابینکردنی بودجەی وەبەرهێنان و بەشەبودجەی هەرێم و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.

تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق، لەوەڵامی پرسیاری لیژنەی دارایی پەرلەمان تایبەت بە  مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان وتویەتی،” لەگەڵ پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە رادەستکردنی داهاتی نانەوتی و پرۆسەی ‘تەوتین’کردنی مووچەی فەرمانبەران، ئەو بڕەی بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە بودجەدا دیاریکراوە، هەموو مانگێک لەکاتی خۆیدا دەنێردرێت”.

ئاماژەی بەوەشداوە، بەپێی بڕیارەکانی دادگای باڵا پرۆسەی تەمویل تا ئەوکاتە بەردەوام دەبێت کە هەژمار بۆ مووچەخۆرانی هەرێم لە بانکی تی بی ئای دەکرێتەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا لەبارەی مووچەی هێزە ئەمنییەکانەوە، تەیف سامی بە لیژنەکەی ڕاگەیاند، “هیچ کێشەیەکمان لەگەڵ مووچەی هێزە ئەمنییەکان نییە و ئێستا لیستیی مووچەکانیان لەلایەن دیوانی چاودێری دارایی عێراقەوە وردبینی تێدادەکرێت و دواتر پارەکەیان بۆ دەنێردرێت”.

ئەمە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ سودانی لە کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئاماژەی بەوەدا، دەبێت پەلەبکرێت لە تۆمارکردنی ناوی مووچەخۆرانی هەرێم و پرۆسەکە بەزویی کۆتایی پێبهێنرێت.

ئێران لە باشماخ هەناردەی بۆ هەرێم ڕاگرت
پێت ئێران لە باشماخ هەناردەی بۆ هەرێم ڕاگرت
سودانی بۆ تەوتینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بڕیاریدا
دوات سودانی بۆ تەوتینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بڕیاریدا
پەیوەنیدر