سودانی بۆ تەوتینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بڕیاریدا



سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە خێراکردنی ڕێكارەكانی تۆمارکردنی داتای فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و دروست كردنی هەژماری بانكی بۆیان.

بەپێی ڕاگەیەنراوی نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ دوو شەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرپەرشتی كۆبوونەوەی بانكە فیدڕاڵییەكان و بانكی ناوەندی كرد سەبارەت بە ڕێكارەكانی تەوتینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، سودانی جەختی كردۆتەوە لەسەر جێبەجێکردنی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی، کە لە ٢١ی شوباتی ٢٠٢٤ دەرچووە، کە تێیدا هاتووە حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێم پابەندبن بە تەوتینی مووچەی فەرمانبەرانی کەرتی گشتی، کە لە هەرێمی کوردستاندا کاردەکەن.

ڕاشیگەیاندووە، دەبێت پەلەبكرێت لە تەواوکردنی تۆماركردنی داتاکانی فەرمانبەران لە هەرێمی کوردستان و دوورکەوتنەوە لە دواکەوتنی مووچەکانیان.

سودانی ئاماژەی بەوەشكردووە، حکومەتی فیدراڵی لە خەمی گرنگیدان بە فەرمانبەرانە لە ڕۆڵەكانی گەلی عێراق لە هەر شوێنێک بن و دەستەبەرکردنی مافەکانیان بەپێی ئەوەی، کە یاسا و دەستوور پەسەندی کردووە.

تەیف سامی دواهەمین هەڵویستی لەسەر مووچە ڕاگەیاند
پێت تەیف سامی دواهەمین هەڵویستی لەسەر مووچە ڕاگەیاند
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی پەیامێك ئاڕاستەی هاووڵاتیان دەكات
دوات بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی پەیامێك ئاڕاستەی هاووڵاتیان دەكات
پەیوەندیدر