ئێران لە باشماخ هەناردەی بۆ هەرێم ڕاگرت



بەڕێوەبەرایەتی گومرگی مەرزی نێودەوڵەتیی باشماخ ڕاگرتنی سەرجەم کەلوپەلێکی لەلایەن ئێرانەوە بۆ هەرێم ڕاگەیاند.

شاخەوان بەكر بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی گومرگی مەرزی نێودەوڵەتیی باشماخ بە خەڵك-ی ڕاگەیاند، بڕیاری ڕاگرتنی هەناردە لە ئێرانەوە بۆ هەرێم لەلایەن ئێرانەوە جێبەجێکراوە، و لە ئێستادا هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی ئەو دۆخە بەردەوامە.

حکومەتی عێراق ئەو بڕە پارەیەی زیادکردووە، ئەمەش دوای ئەو ڕێککەوتنەی لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئێرانی بۆ دروستکردنی بۆلیسەی شەحن لە ڕووکاری ئێران بۆ بارهەڵگرەکان لەکاتی بارکردندا، و لەبری ئەوە بڕی ١٥ هەزار دیناری عێراقییان لێوەردەگیرێت، و ئەمەش لایەنی ئێرانی نیگەران کردووە.

ڕوونیشیکردەوە، لە ئێستادا ئەم بڕیارە ئاستەنگی بۆ بارهەڵگرەکان دروستکردووە و ئێرانییەکان بەو کارە ڕازی نین و پێیان خۆش نییە، هەربۆیە کۆسپ و تەگەرە بۆ ئەو کارە دروستدەکەن و ئەمەش بارهەڵگرەکانی بێزار کردووە.

لە چەند رۆژی رابردوودا شۆفێرانی بارهەڵگر لە دەروازەی باشماخ و پەروێزخان مانیان گرت و ناڕەزایەتیان دەربڕی لە بەرامبەر ئەوەی  بڕی ١٥ هەزار دیناری عێراقییان لێ وەردەگیرێت لەکاتی هاتنە ناوەوەیان بۆ هەرێمی کوردستان.

عێراق بەشێكی هەژماری من بۆ تەوتینی مووچە پەسەند دەكات
پێت عێراق بەشێكی هەژماری من بۆ تەوتینی مووچە پەسەند دەكات
تەیف سامی دواهەمین هەڵویستی لەسەر مووچە ڕاگەیاند
دوات تەیف سامی دواهەمین هەڵویستی لەسەر مووچە ڕاگەیاند
پەیوەندیدر