شاندێکی مامۆستایان لە بەغدا چەند پرسێک دەخەنە ڕوو



بەرهەم مستەفا ئەندامی سكرتاریەتی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان لەگەڵ ساندێکی مامۆستایان لە بەغدان بۆ بەدواداچوون لەسەر چەند پرسێک.

بەرهەم مستەفا ئەندامی سكرتاریەتی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بڵاویکردەوە، لەگەڵ شاندێک لە مامۆستایان لە بەغدا بەدواداجوون بۆ چەند پرسێک دەکەین و هاوکات چەند پرسێکی تریش دەخەینەروو،

ئاماژەی بەوەشداوە، لە سەردانەکەیان بۆ بەغدا، دەچنە پەرلەمانی عێراق و سەردانی تەیف سامی دەکەن، و بڕیارە سەردانەکەیان دوو ڕۆژ بخایەنێت.

بەپێی بڵاوکراوەکەی بەرهەم مستەفا، خشتەی کارەکانیان بەم شێوەیە دەبێت:

کاتژمێر 10 سەردانی پەرلەمانی عێراق ئەکەین

کاتژمێر 12 سەردانی وەزیری پەروەردەی عێراق ئەکەین

کاتژمێر 3 سەردانی وەزیری دادی عێراق ئەکەین

کاتژمێر 6 نەقابەی مامۆستایانی عێراق

سبەی سێشەممە کاتژمێر 10 سەردانی سەرۆک کۆماری عێراق ئەکەین.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، لەبەغدادین بۆ قسەکردن لەسەر ئەم تەوەرانە و سەردانەکەمان دوو ڕۆژ دەخایەنێت:

1ـ بەدوادا چوون بۆ بڕیاڕەکانی دادگای باڵای فیدڕاڵی.

2ـ پشتیگریمان بۆ بڕیاڕەکانی دادگا

3ـ تەئکید کردنەوە لە بەنیشتیمانی کردنی مووچە و پەلەکردنی لە جێبەجێکردنی.

4ـ تەئکیدکردنەوە لەهاوتاکردنی خانەنشینی هەرێم و ناوەند

5ـ دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ و گرێبەست و تەرخانکردنی بودجەی پێویست بۆ ئەومەبەستە.

6ـجیاوازی نەکردن لە دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی کوردستان

7ـ گواستنەوەی مامۆستایانی خوێندنی کوردی کەرکوک بۆ سەرمیلاکی حکومەتی ناوەند.

سودانى دوا بڕیار لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەدات
پێشت سودانى دوا بڕیار لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەدات
نرخی دۆلار دابەزی
دواتر نرخی دۆلار دابەزی
پەیوەندیدار