نرخی دۆلار دابەزی



بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەردەوامە لە دابەزین و لە دوێنێوە نزیكەی هەزار دینار دابەزیوە.

ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، نرخی دۆلار بەردەوامە لە دابەزین و ئەمڕۆ نرخی 100 دۆلار دابەزیوە بۆ 144 هەزار و 750 دینار.

ڕاشیگەیاند، دوێنێ‌ بەهاكەی لە 145 هەزار و 600 دینارەوە دابەزی بۆ 145 هەزار و 250 دینار و ئەمڕۆش زیاتر دابەزی.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ڕێكارەكانی بانكی ناوەندی بۆ دابەزینی دۆلار بەردەوامە و ڕۆژانە نزیكەی 280 ملیۆن دۆلار دەخاتە بازاڕەوە و لە نوێترین بڕیاریشدا هەر حاجییەك بڕی 3 هەزار دۆلاری بە نرخی فەرمی 132 هەزار دینار پێدەدات.

شاندێکی مامۆستایان لە بەغدا چەند پرسێک دەخەنە ڕوو
پێت شاندێکی مامۆستایان لە بەغدا چەند پرسێک دەخەنە ڕوو
شاندێکی هەرێم دەچێتە بەغدا
دوات شاندێکی هەرێم دەچێتە بەغدا
پەیوەنیدر