شاندێکی هەرێم دەچێتە بەغدا



بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ پرسی زەوییە كشتوكاڵییەكانی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، شاندێکی حكومەتی هەرێم سەردانی بەغدا دەكات.

دەستەی گشتی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە، شاندێكی حكومەتی هەرێم بە سەرپەرشتی فەهمی بورهان سەرۆكی دەستەی گشتی ناوچە كوردستانییەكان دەچێتە بەغدا.

ڕوونیشیکردەوە شاندەکە بەدواداچوون بۆ پرسی زەوییە كشتوكاڵییەكانی ناوچە كوردستانییەكان دەكات و لەگەڵ لێپرسراوانی حكومەتی فیدراڵ كۆدەبێتەوە.

سەردانەکە هاوکاتە لەگەڵ بەردەوامبوونی ئەو کێشانەی کە عەرەبی هاوردە بە پشتیوانی سوپای عێراق بۆ جوتیارانی کورد دروستیان دەکەن و تا ئێستا چەند جارێکیش گرژی و پێکدادان ڕوویداوە.

نرخی دۆلار دابەزی
پێت نرخی دۆلار دابەزی
وەزارەتی دارایی هەرێم داهاتی ناوخۆی ڕادەستی بەغدا کرد
دوات وەزارەتی دارایی هەرێم داهاتی ناوخۆی ڕادەستی بەغدا کرد
پەیوەنیدر