ماسک: واتسئەپ زانیارییەکانتان دەبات



ئیلۆن ماسک، گەورە ملیاردێری ئەمریکی، دەڵێت؛ واتسەپ بەردەوام زانیارییەکان دەبات و هەموو شەوێک ئەم کارە لەگەڵ بەکارهێنەرانی دەکات.

 

ملیاردێرە ئەمریکییەکە، هێرشی کردە سەر “واتسئەپ” و تۆمەتباری کرد بە دزینی زانیاری بەکارهێنەران.

 

ئیلۆن ماسک لە هەژماری فەرمی خۆی لە پلاتفۆرمی “X” نووسیویەتی: “واتسئەپ هەموو شەوێک داتای بەکارهێنەران هەناردەی هەندێک لایەن دەکات، بەڵام هەندێک کەس هێشتا پێیان وایە ئەم پلاتفۆرمە سەلامەتە.”

 

ماسک، دەڵێت؛ واتسئەپ مایکرۆفۆنەکانی مۆبایلی بەکارهێنەران دەکاتەوە و زانیاری کۆدەکاتەوە بە مەرامی بەکارهێنانی بۆ مەبەستی بازرگانی و ڕیکلام.

 

لە کاتێکدا ماسک ئاماژە بە نەبوونی متمانە دەکات، زیاتر لە ٢ ملیار کەس لە سەرانسەری جیهاندا واتسەپ بەکاریدەهێنن.

وەزارەتی دارایی هەرێم داهاتی ناوخۆی ڕادەستی بەغدا کرد
پێشت وەزارەتی دارایی هەرێم داهاتی ناوخۆی ڕادەستی بەغدا کرد
یادەوەری ھاوبەش نەک باڵەخانە کۆمان دەکاتەوە و دەمانکات بە نەتەوە
دواتر یادەوەری ھاوبەش نەک باڵەخانە کۆمان دەکاتەوە و دەمانکات بە نەتەوە
پەیوەندیدار