ئەمساڵ چاوەڕێی زیادکردنی مووچە و دامەزراندن مەکەن



ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرای دەکات، لە خشتەی بودجەی گشتیی ئەمساڵدا، نە دامەزراندن هەیە، نە زیادکردنی مووچە.

ئەمڕۆ دووشەممە، مستەفا گەرعاوی، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لیژنەکەیان میوانداریی تەیف سامی، وەزیری دارایی دەکات، بۆئەوەی لەبارەی چەند پرسێکی پەیوەست بە خشتەی بودجەی ئەمساڵ ڕوونکردنەوە بدات.

بەوتەی گەرعاوی، لەنێو خشتەکەدا نە زیادکردنی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی تێدایە، نە دامەزراندنی فەرمانبەران.

ئەوەشی خستەڕوو کە خشتەکە بەسەر بەشەکانی، خەرجییەکان، داهاتەکان، بودجەی حاکیمە و کورتهێناندا دابەش کراوە.

پێشتر محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایگەیاندبوو، کۆی گشتی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق بۆ ئەمساڵ 62 ترلیۆن دینارە، بەراورد بە ساڵی ڕابردوو سێ ترلیۆن زیادی کردووە.

یادەوەری ھاوبەش نەک باڵەخانە کۆمان دەکاتەوە و دەمانکات بە نەتەوە
پێشت یادەوەری ھاوبەش نەک باڵەخانە کۆمان دەکاتەوە و دەمانکات بە نەتەوە
بریندارێکی دیکەی ئاگرەکەی کارگەی غازی نەورۆز گیانی لەدەستدا
دواتر بریندارێکی دیکەی ئاگرەکەی کارگەی غازی نەورۆز گیانی لەدەستدا
پەیوەندیدار