بریندارێکی دیکەی ئاگرەکەی کارگەی غازی نەورۆز گیانی لەدەستدا



یەکێکی دیکە لە بریندارانی ئاگرەکەی کارگەی غازی نەورۆز لە هەولێر بە هۆی زۆریی ڕێژەی سووتانەکەی گیانی لەدەستدا.

ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد ڕەجەب گیانی لەدەستدا کە شەوی پێنجشەممەی ڕابردوو بە هۆی گڕگرتنی کارگەیەکی غاز لەسەر ڕێگەی هەولێر بەشێکی زۆری جەستەی سووتابوو.

ئەو گەنجەی دیکە کە گیانی لەدەستداوە تەمەنی ٢٥ ساڵە و خۆی و خێزان و منداڵەکانی لەناو کارگەکەدا ژیاون.

ڕۆژی شەممەش یەکێکی دیکە لە بریندارەکانی ڕووداوەکە گیانی لەدەستدابوو بەوەش ژمارەی قوربانییەکان بوو بە دوو کەس و بریندارێکی دیکەش لە دۆخێکی خراپدایە.

ئەمساڵ چاوەڕێی زیادکردنی مووچە و دامەزراندن مەکەن
پێت ئەمساڵ چاوەڕێی زیادکردنی مووچە و دامەزراندن مەکەن
مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆدەبێتەوە
دوات مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆدەبێتەوە
پەیوەندیدار