مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆدەبێتەوە



مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆدەبێتەوە و هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیش یەکێک دەبێت لەو بابەتانەی تاوتوێ دەکرێن.

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە میدیای فەرمی حزبەکەی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە، مەكتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی كۆدەبێتەوە و ئەنجامی سەردانەكەی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی بۆ ئەمریكا تاوتوێ دەكرێت.

ڕوونیشیکردەوە، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان یەکێکی دیکە دەبێت لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە.

هەرچەندە تا ئێستا وادەیەکی نوێ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری نەکراوە، بەڵام هیچ ئاماژەیەک نییە بۆ ئەوەی لە 10ی حوزەیرانی داهاتوو ئەنجام بدرێت.

سەعدی ئەحمەد پیرە ئەوەشی خستەڕوو کە لە کۆبوونەوەکەی مەکتەبی سیاسیدا گفتوگۆ لەسەر ئامادەكارییەكان بۆ یادی 49 ساڵەی دامەزراندنی یەكێتی دەکرێت.

بریندارێکی دیکەی ئاگرەکەی کارگەی غازی نەورۆز گیانی لەدەستدا
پێت بریندارێکی دیکەی ئاگرەکەی کارگەی غازی نەورۆز گیانی لەدەستدا
ئێران: هەڕەشەی ئەتۆمی ئیسرائیل وڵاتانی دیکە ناچار دەکات بە هەڵوێستی ئەتۆمی خۆیاندا بچنەوە
دوات ئێران: هەڕەشەی ئەتۆمی ئیسرائیل وڵاتانی دیکە ناچار دەکات بە هەڵوێستی ئەتۆمی خۆیاندا بچنەوە
پەیوەندیدر