پەیوەندی نێوان ڕووسیا و ئێران، ئیسڕائیلی تەنگەتاوکردووە



 

ڕۆژنامەی “ئیسرائیل هایۆم” لە ڕاپۆرتێکیدا، ئاماژەی بەوەداوە، کە مەترسییەک کە سەرچاوەی گرتووە، لە پەیوەندییەکانی ڕووسیا و ئێران و هاوکاری و نزیکی هەردوولا، ئیسرائیلی نیگەران و شڵەژاو کردووە.

 

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردووە، “پابەندبوونی ڕووسیا بە بەرژەوەندییەکانی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تا دێت بەهێزتر دەبێت، ئەمەش بێ گومان کاریگەری نەرێنی لەسەر ئیسرائیل هەیە”.

 

ڕۆژنامەی “ئیسرائیل هایۆم” ئاماژەی بەوەشکردووە، جگە لە “ویستی ئێران بۆ بەدەستهێنانی فڕۆکە، هێلیکۆپتەر، سیستمی ڕادار و چەکی دیکە لە ڕووسیا، یەکێک لەو بابەتانەی کە نیگەرانی دامەزراوە ئەمنییەکانی ئیسرائیل زیاتر دەکات، نزیکبوونەوەی ئێران و ڕووسیایە لە بواری تەکنەلۆژیای هێرشی ئەلیکترۆنیدا”.

 

لە کاتێکدا ئێران بەوە ناسراوە کە ژێرخانی ئەلیکترۆنی باشی هەیە، ڕووسیاش زلهێزێکی ئەلیکترۆنییە و لەمبوارەدا، توانایەکی ئاست بەرزی هەیە.

 

ڕۆژنامەکە لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار، ڕایگەیاندووە، گروپە ئێرانییەکان بەردەوام لەکاردان بۆ هێرشی ئەلیکترۆنی و لە نزیکەوە لەگەڵ ڕوسەکان هاوکارن و ئەگەری ئەوەش هەیە دەستیان بە توانا پێشکەوتووەکانی تەکنەلۆژیای ئەلیکترۆنی ڕووسیا بگات.

 

بازی سەرۆکایەتی، لەسەر شانی کێ دەنیشێتەوە؟
پێت بازی سەرۆکایەتی، لەسەر شانی کێ دەنیشێتەوە؟
ئەمڕۆ پلەی گەرما دەگاتە 40
دوات ئەمڕۆ پلەی گەرما دەگاتە 40
پەیوەندیدار