ئەمڕۆ پلەی گەرما دەگاتە 40



کەشناسی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان دەگاتە 40ی سیلیزی و سبەینێش ئەگەری خۆڵبارین هەیە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.

ڕوونیشیکردەوە کە بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان تۆمار دەکرێت کە دەگاتە 40ی سیلیزی.

سەبارەت بە سبەینی سێشەممەش ڕایگەیاند، ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە نیوەڕۆوە تاکو ئێوارە ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزو خۆڵ هەیە لەناوچەکانی ڕۆژئاوای هەرێم.

کەشناسی ئەوەشیخستەڕوو کە ئەمڕۆ و سبەینێ پلەی گەرما 3-5 پلە بەرزدەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 37

سلێمانى: 35

دهۆک:36

زاخۆ: 37

هەڵەبجە: 35

کەرکووک: 39

سۆران: 33

حاجی ئۆمەران: 24

گەرمیان: 40

پەیوەندی نێوان ڕووسیا و ئێران، ئیسڕائیلی تەنگەتاوکردووە
پێت پەیوەندی نێوان ڕووسیا و ئێران، ئیسڕائیلی تەنگەتاوکردووە
نرخی نەوت و زێڕ بەرزبوونەوە
دوات نرخی نەوت و زێڕ بەرزبوونەوە
پەیوەنیدر