توکیا ڕزگارکردن و دەستگیرکردنی 70 کۆچبەری ڕاگەیاند



لە سنووری پارێزگای ئیزمیری ڕۆژئاوای تورکیا 70 کۆچبەری نایاسایی دەستگیرکران کە بەنیازبوون بەرەو ئەوروپا کۆچ بکەن و ژمارەیەکیشیان بە هۆی لەکارکەوتنی بەلەمەکانیانەوە لە دەریادا گیریانخواردبوو.

ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسایشی کەناراوەکانی تورکیا ڕایگەیاند، لە کەناراوەکانی شارۆچکەی کارابورونی سەر بە ئیزمیر، 34 کۆچبەریان لەسەر بەلەمێکی چووپ ڕزگارکردووە کە بە هۆی لەکارکەوتنی بزوێنەری بەلەمەکەیان گیریانخواردبوو، چوار لە کۆچبەرەکان منداڵ بوون.

لە لایەکی دیکەشەوە حەوت کۆچبەری دیکە لە کەناراوەکانی ناوچەی چەشمە ڕزگارکران کە بە وتەی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا، لە لایەن هێزەکانی یۆنانەوە ناچارکراون بەرەو سنووری ئاوی تورکیا بگەڕێنەوە.

لە سنووری ناوچەی ئورلای سەر بە ئیزمیریش 29 کۆچبەر دەستگیرکران کە بەنیازبوون بە شێوەیەکی نایاسایی ڕوو لە ئەوروپا بکەن.

ڕیزبەندی زانكۆكان .. بۆ ئەوەی خۆمان  نەخەڵەتێنین!
پێشت ڕیزبەندی زانكۆكان .. بۆ ئەوەی خۆمان نەخەڵەتێنین!
“رێگه‌ نادەین له‌ خاكی عێراقه‌وه‌ مەترسی بۆ دراوسێکانمان دروستبێت”
دواتر “رێگه‌ نادەین له‌ خاكی عێراقه‌وه‌ مەترسی بۆ دراوسێکانمان دروستبێت”
پەیوەندیدار