“رێگه‌ نادەین له‌ خاكی عێراقه‌وه‌ مەترسی بۆ دراوسێکانمان دروستبێت”



راوێژكاری ئاسایشیی نیشتمانی عێراق هەڵوێستی وڵاتەکەی بەرامبەر ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ دووپاتکردەوە و وتی”ڕێگەنادەین لە عێراقەوە هەڕەشە لە وڵاتانی دراوسێ بکرێت”.

نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی راوێژكاری ئاسایشیی نیشتمانی عێراق، لە راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژەی بەوەدا‌، قاسم ئه‌عره‌جی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، پێشوازیكرد له‌ عه‌لی ره‌زا گونه‌ی باڵیۆزی توركیا له‌ به‌غدا كرد، و هاوكاریی و هه‌ماهه‌نگییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات له‌باره‌ی پرسه‌ هاوبه‌شه‌كان و ئاسایش باسی لێوەکرا.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە،قاسم ئه‌عره‌جی له‌ دیداره‌كه‌دا رایگه‌یاندووە، هه‌ڵوێستی عێراق جێگیره‌ و رێگه‌ نادات گرووپه‌ چه‌كداره‌ تیرۆریستییه‌كان له‌ خاكی عێراقه‌وه‌ هێرش بكه‌نه‌ سه‌ر وڵاتانی دراوسێ، كه‌ ده‌بێته‌ هۆی دروستبوونی مه‌ترسیی بۆسه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیری هه‌ردوو وڵات.

ئەمە لەکاتێکدایە پێشتر هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە دیمانەیەکی تەلەفزیۆنیدا ئاماژەی بە سەردانەکەیان بۆ بەغدا و هەولێر دابوو و رایگەیاند، عێراق بۆ ئەوان گرنگە و دەیانەوێت پێکەوە لەگەڵ بەغدا رووبەڕووی ئاسایشی وڵاتیان بپارێزن.

توکیا ڕزگارکردن و دەستگیرکردنی 70 کۆچبەری ڕاگەیاند
پێت توکیا ڕزگارکردن و دەستگیرکردنی 70 کۆچبەری ڕاگەیاند
بۆچی خوێندکارانی زانکۆی ڕاپەڕین خۆپیشاندانیان ئەنجامدا
دوات بۆچی خوێندکارانی زانکۆی ڕاپەڕین خۆپیشاندانیان ئەنجامدا
پەیوەندیدر