ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق سوودمەندبوونی حاجییان لە وەرگرتنی دۆلار بە نرخی فەرمی ڕادەگەیەنێت.
دارا سێکانیانی ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکگرتوو ڕایگەیاند، ماوەی چەند ڕۆژێکە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لە ( دەستەی باڵای حەج و عەمرە ) ی حکومەتی عێراقی فیدراڵ لەگفتووگۆداین بۆ ئەوەی حاجیانی کوردستان وەک سەرجەم حاجیانی عێراق سوودمەندبن لە گۆڕینەوەی دراوی عێراقی بە دۆلاری ئەمریکی کە بۆ هەر حاجبەک بڕی( ٣٠٠٠) دۆلار واتە (٣٠ ) وەرەقە دۆلار بە نرخی فەرمی.
ئەوەشی ڕوونکردۆتەوە، لە لایەن دەستەی باڵای حەج و عەمرەی حکومەتی عێراقی فیدراڵەوە ڕەزامەندی درا، کە حاجیانی کوردستان دەتوانن سوود مەندبن لە گۆڕینەوەی دراو بە نرخی فەرمی، دەتوانن لەڕێگەی ئەو بارکۆدەی بۆیان دابیندەکرێت دۆلار وەربگرن لە بانکە حکومییەکان.
دارا سێکانیان ئاماژەی بەوەشداوە، دەستەی باڵای حەج و عەمرەی حکومەتی عێراقی فیدراڵ لە گەڵ بانکەکانی رەشید ، ڕافیدەین هەماهەنگیان هەیە بۆیە لەلایەن ئەوانەوە بارکۆدیان بۆ دیاریکراوە پێویستە لەو بانکانەدابێت ئەگەرچی لقی ئەو بانکانە لە هەرێم نیە، بەڵام حاجیان دەتوانن لە بانگەکانی سنوری دەسەڵاتی حکومەتی عێراقی فیدراڵ سوود مەندبن ئەگەرچی ئێستا جیاوازی نرخی دۆلار لەگەڵ نرخی فەرمیدا وەک جاران زۆرنیە.
ئەوەشی خستۆتەڕوو، ئەبێت حاجیانی بەڕێز بارکۆدیان پێبت ناو زانیاریان لە و بارکۆدەدا هەیە وە بەڵگەکانی سەفەری حەجیان پێبت تائێستا بارکۆدی ئەو حاجیانە نێردراوە کە بە ڕێگای وشکانی گەشتی حەج ئەنجام دەدەن.