سبەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆدەبێتەوە



بڕیارە سبەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بۆ تاوتوێکردنی وادەی نوێی هەڵبژاردن کۆببێتەوە.

سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، سبەی مەکتەبی سیاسی بەسەرۆکایەتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی کۆدەبێتەوە و پرسی هەڵبژاردن و سەردانەکەی بۆ ئەمریکا تاوتوێ دەکرێن.

ئاماژەی بەوەشداوە، پرسی دیاریكردنی واده‌یه‌كی نوێ بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان گفتوگۆی لەبارەوە ده‌كرێت، هاوکات باس لە ئامادەکارییەکانیش بۆ ساڵیادى دامەزراندنى ئەو حیزبە دەکرێت.

بەپێی وتەکانی سەعدی پیرە لە کۆبوونەوەکەدا سەردانەکەی سەرۆکى یەکێتى بۆ ئەمریکا، دەرئەنجامى سکاڵاى یەکێتى لە ئەنجوومەنى کۆمیسیاران و دەستپێکردنەوەى ئامادەکارییەکانى کۆمیسیۆن بۆ ئەنجامدانى پرۆسەى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان گفتوگۆى لەبارەوە دەکرێت.

دواجار حاجییانی هەرێم لە بڕیارێکی عێراق سوودمەند دەبن
پێت دواجار حاجییانی هەرێم لە بڕیارێکی عێراق سوودمەند دەبن
“لێپرسراوی كارگەیەكی دروستكردنی تەقەمەنی و بۆمب و 4 تیرۆريست دەستگیركران”
دوات “لێپرسراوی كارگەیەكی دروستكردنی تەقەمەنی و بۆمب و 4 تیرۆريست دەستگیركران”
پەیوەنیدر