“لێپرسراوی كارگەیەكی دروستكردنی تەقەمەنی و بۆمب و 4 تیرۆريست دەستگیركران”



دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیركردنی پێنج تیرۆریست ڕادەگەیەنێت، كە تۆمەتبارێكیان لێپرسراوی كارگەی دروستكردنی ماددەی تەقەمەنی و عەبوە ناسفە بووە .

دەزگای ئاسایشی هەرێم بڵاویكردەوە، لەچوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەكان بۆ پاراستن و سەقامگیری زیاتری ئاسایش و ئارامی هەرێم، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپەراسیۆنەكانی ئاسایش، لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری و بەدواداچوون، لەڕۆژی ١٥ تا ٢٠ی ٥ / ٢٠٢٤ (پێنج) تیرۆریست لەسنوری پارێزگای سلێمانی دەستگیردەكەن.

ڕوونیشی كردۆتەوە، پاش بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەی ورد، زانیاری دروستمان دەستكەوت لەسەر شوێنی خۆحەشاردان و مانەوەیان پاش ڕەزامەندی دادوەری لێكۆڵینەوە لە چەند ئۆپەراسیۆنێكی جیادا هەر( پێنج ) تیرۆریستی داواكراو ( ح ، خ ) ، ( ح ، ح ) ، ( ع ، ص ) ، ( ئ ، ع ) ، ( ع ، ف ) كە بەرەگەز عەرەبن و هەڵاتوون لە یاسا لە سنوری سلێمانی دەستگیركران.

ئاماژەی بەوەشكردووە، تیرۆریستێكیان لێپرسراوی كارگەی دروستكردنی ماددەی تەقەمەنی و عەبوە ناسفە بووە هەر (پێنج)یان پێشینەی كاری تاوانكاریان هەبووە و لەدادگاكانی عێراق داواكراو بوون، دواتر ڕووبەڕووی یاسا و دادگا كرانەوە .

سبەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆدەبێتەوە
پێت سبەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆدەبێتەوە
حاجییان بەرەو مەككە بۆ فەریزەی حەج بەڕێدەكەون
دوات حاجییان بەرەو مەككە بۆ فەریزەی حەج بەڕێدەكەون
پەیوەندیدر