به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كونسوڵخانه‌ی گشتیی قه‌ته‌ر له هه‌ولێر كرایەوە و سەرۆكی حكومەت ڕایگەیاند، بانگهێشتی وەبەرهێنەرانی قەتەر بۆ هەرێمی کوردستان دەکەین.
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەك شەممە، لە هەولێر كونسوڵخانه‌ی گشتیی قه‌ته‌ر بە ئامادەبوونی د.ئه‌حمه‌د ئه‌لحه‌مادی، ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر و ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی به‌رپرسانی باڵا و وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و دیپلۆماتكارانی وڵاتان كرایەوە.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حكومەتی هەرێمی کوردستان لە میانی بەشداریکردنی لە کردنەوەی کونسوڵخانەەكە ڕایگەیاند، پەیوەندیی باش لەنێوان هەرێمی کوردستان و قەتەر هەیە و کردنەوە کونسوڵخانەی قەتەر پەیوەندییەکانمان بەرەو پێش دەبات.
ڕاشیگەیاند، بانگهێشتی وەبەرهێنەرانی قەتەر بۆ هەرێمی کوردستان دەکەین، چونكە قەتەر ئەزموونی زۆری لە بوارەکانی وزە و کشتوکاڵ و بوارەکانی دیکەدا هەیە.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە حوسێن بن علی ئەلفەزالە، وەکو کونسوڵی گشتیی قەتەر لە هەولێر دەستنیشان کراوە.