پێدانی قەرزی 20 ملیۆن دیناری بە هاووڵاتیان كرایەوە



بانكی ڕەشیدی عێراقی ڕایدەگەیەنێت، دەست دەكەن بە پێدانی قەرز بە هاووڵاتیان و دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكان و بڕەكەشی لە 20 ملیۆن دینارەوە دەستپێدەكات.

بانکی ڕەشید لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەشی چوارەمی پێدانی قەرز دەستپێدەکەن، کە هەریەک لە گەنجان، دەرچووان و ئەوانە دەگرێتەوە بەدوای کاردا دەگەڕێن.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو کەسانەی دەیانەوێت قەرز لە بانکەکە بکەن لەڕێگای بانکەکەوە داواکاری پێشکەش دەکەن و لەماوەیەکی کورتدا پارەکەیان پێدەدرێت.

ئاشكراشی كردووە، بڕی قەرزەکە لە 20 ملیۆن دینارەوە دەستپێدەکات و پێشکەشکردنی داواکاری بۆ قەرز لە بانکەکە تەنها لەرێگای بانکی ڕەشیدەوە دەبێت و پێویستی بە هیچ ناوەندێک نییە.

بڕیاری نوێ‌ دەربارەی گۆشت و مریشك و هێلكە دەركرا
پێت بڕیاری نوێ‌ دەربارەی گۆشت و مریشك و هێلكە دەركرا
مەسرور بارزانی: پەیوەندیی باش لەنێوان هەرێمی کوردستان و قەتەر هەیە
دوات مەسرور بارزانی: پەیوەندیی باش لەنێوان هەرێمی کوردستان و قەتەر هەیە
پەیوەندیدار