بەهای دۆلار شكا



ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراوەكان، بەهای دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە دیناری عێراقی دابەزی.

ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ یەك شەممە، لە كاتی كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو بەهای 100 دۆلار بە 145 هەزار و 600 دینار مامەڵەی پێوەكراوە، بەڵام لە دوانیوەڕۆدا بەهاكەی دابەزی.

ڕاشیگەیاند، لە ئێستادا و لەكاتی داخستنی بازاڕی دۆلارەكە، بەهای 100 دۆلار بە 145 هەزار و 200 دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار پەیوەندی بڕیار و رێوشوێنەكانی حكومەت و بانكی ناوەندیی عێراقەوە هەیە، كە كاریگەری لەسەر دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار هەبووە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە بانكی ناوەندی ڕۆژانە بە سەدان ملیۆن دۆلار لەڕێگەی زیادكردنی ئاشكراوە دەخاتەڕوو، هەر ئەمڕۆش بڕی زیاتر لە 281 ملیۆن دۆلاری فرۆشتووە.

 

ترەمپ زەنگی جەنگی جیهانی سێیەمی لێدا
پێت ترەمپ زەنگی جەنگی جیهانی سێیەمی لێدا
نرخی كارەبای مۆلیدە دیاریكرا
دوات نرخی كارەبای مۆلیدە دیاریكرا
پەیوەندیدر