نرخی كارەبای مۆلیدە دیاریكرا



بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی نرخی كارەبای مۆلیدەی بۆ سیتییەكان دیاری كرد، كە 250 دینارە بۆ هەر كیلۆواتێك.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، نرخی کارەبای مۆلیدەی سیتییەکان لە سنووری سلێمانی بۆ مانگی ئایار دیاری کرا و بڕی 250 دینار بۆ هەر کیلۆواتێک دەبێت.

دەشڵێت: بەگوێرەی نرخی گازوایل لە بازاڕ و ئەو توێژینەوەیەی بۆ خەرجیی مۆلیدەی سیتییەكان ئامادەكراوە نرخی كیلۆوات ئاوەڕێك كارەبای مۆلیدەی ستییەكان بۆ ئەم مانگە بریتییە لە (250) دینار.

ڕاشیگەیاندووە، پێویستە سەرجەم سیتییەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی پابەندبن بە نرخەکەوە، بەپێچەوانەوە ئەگەر زیاتر لەو نرخە وەربگرن ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەکرێنەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە مانگی ڕابردوو نرخی کیلۆواتێک کارەبای مۆلیدەی ستییەکان لە سنووری سلێمانی 252 دینار بوو .

بەهای دۆلار شكا
پێشت بەهای دۆلار شكا
مەزڵوم عەبدی لێبوردنی گشتی ڕادەگەیەنێت
دواتر مەزڵوم عەبدی لێبوردنی گشتی ڕادەگەیەنێت
پەیوەندیدار