داوایەک لە بافڵ تاڵەبانی دەکرێت بۆ سلێمانی



ڕێکخراوی لاوانی سۆشیال دیموکراتی کورد لە درێژەی کەمپەینی ئەم شارە مەشێوێنن داوایەک لە بافڵ تاڵەبانی دەکەن.

ڕێکخراوەکە لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژە بەوەدەکەن، چوار ساڵە کەمپەینێکمان ڕاگەیاندووە بۆ پاراستنی ناو و ناوبانگی شاری سلێمانی و پاراستنی جوانییەکانی ئەم شارە. بەداخەوە لەئێستادا هەوڵی نەهێشتنی ئەو گردانە دەدرێت، کە بە گۆیژەی شاری سلێمانی ناسراوەو ئەمەش کاریگەری دەبێت لەسەر شێواندنی شێوەی سروشتی شارەکە. هەڵبەتە ئەمە بەهۆی بەکارهێنانی زەوییەکەیەتی بۆ پرۆژەی نیشتەجێ بون.

دەقی پەیامەکەی ڕێکخراوی لاوانی سۆشیال دیموکراتی کورد:

بەڕێز بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئێمە وەک ڕێکخراوی لاوانی سۆشیال دیموکراتی کورد ماوەی چوار ساڵە کەمپەینێکمان ڕاگەیاندووە بۆ پاراستنی ناو و ناوبانگی شاری سلێمانی و پاراستنی جوانییەکانی ئەم شارە. بەداخەوە لەئێستادا هەوڵی نەهێشتنی ئەو گردانە دەدرێت، کە بە گۆیژەی شاری سلێمانی ناسراوەو ئەمەش کاریگەری دەبێت لەسەر شێواندنی شێوەی سروشتی شارەکە. هەڵبەتە ئەمە بەهۆی بەکارهێنانی زەوییەکەیەتی بۆ پرۆژەی نیشتەجێ بون، لەکاتێکدا شاری سلێمانی ئێستا چەندین پرۆژەی نیشتەجێ بونی تیا ئەنجام دەدرێت و کێشەی زەویش نییەو ئەکرێ لەشوێنی تر زەوی دابین بکرێت. بەوپێیەی بەڕێزتان خەمخۆری ئەم شارەن و بەرپرسی یەکەمن تیایداو لەهەمانکاتدا هەموو ئەو دەستانەت تێک شکاندووە کەبەناوی مافیا دەستیان بردووە بۆ بەرژەوەندییەکانی ئەم شارە، هەربۆیە وەک ڕێکخراومان هانامان بۆ جەنابت هێناوەو داوای ڕاگرتنی بەپەلەی تێگدانی شاخی گوێژە دەکەین، تاوەکو سیما و جوانی ئەم شارە وەک خۆی بمێنێتەوەو لەجیاتی هەوای پاک و سروشتەجوانەکەی گۆیژە، کە سودی بۆ هەمووان هەیە، نەبێت بینای گەورەو خزمەت کردن بەکەسانێکی تایبەت. چاوەڕوانی هیمەتی جەنابتانین سەرۆک بافڵ… ڕێکخراوی لاوانی سۆشیال دیموکراتی کورد کەمپەینی ئەم شارە مەشێوێنن

مەزڵوم عەبدی لێبوردنی گشتی ڕادەگەیەنێت
پێت مەزڵوم عەبدی لێبوردنی گشتی ڕادەگەیەنێت
پلاسخارت؛ عێراق جێدەهێڵێت
دوات پلاسخارت؛ عێراق جێدەهێڵێت
پەیوەندیدار