حاجییان بەرەو مەككە بۆ فەریزەی حەج بەڕێدەكەون



دوای گەیشتنی یەكەم كاروانی حاجییانی عێراق بە سعودیە، لە سبەینێوە گەشتی حاجییانی هەرێم لە ڕێگەی ئاسمانی و وشكانییەوە بە چەند كاروانێك دەستپێدەكات و لە 5ی مانگی داهاتوودا كۆتایی دێت.

كاروان ستونی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێم بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بڕیارە سبەینێ‌ دوو شەممە ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٤ یەکەم کاروانی حاجیانی هەرێمی کوردستان بە ڕێگەی ئاسمانی بەرەو سعودیە بەڕێ بکەون.

ڕاشیگەیان، بە ڕێگەی وشکانیش حاجییان لە 29ی ئایار بەڕێ دەكەون بە مەبەستی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج.

ڕوونیشی كردەوە، تێچوی حەجی ئەمساڵ لەڕێگەی هێڵی ئاسمانی (6 ملیۆن ‌و 650 هەزار دینار) و لەڕێگەی وشكانیشەوە (5 ملیۆن ‌و 300 هەزار دینارە) و دوای هەوڵێکی زۆری وەزارەتی ئەوقاف و بە پاڵپشتی دارایی حکومەتی هەرێم تێچووی حەج لە هەرێمی کوردستان هاوتای تێچووی حاجییانی ناوچەکانی دیکەی عێراق کراوە.

ژمارەی حاحییانی ئەمساڵی هەرێم 4 هەزار و 685 حاجییە و دواین كاروانیان لە 5ی حوزەیران دەگاتە عەرەبستانی سعودیە بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج.

 

“لێپرسراوی كارگەیەكی دروستكردنی تەقەمەنی و بۆمب و 4 تیرۆريست دەستگیركران”
پێت “لێپرسراوی كارگەیەكی دروستكردنی تەقەمەنی و بۆمب و 4 تیرۆريست دەستگیركران”
بڕیاری نوێ‌ دەربارەی گۆشت و مریشك و هێلكە دەركرا
دوات بڕیاری نوێ‌ دەربارەی گۆشت و مریشك و هێلكە دەركرا
پەیوەنیدر