پلاسخارت؛ عێراق جێدەهێڵێت



سەرۆك کۆماری عێراق پێشوازی لە نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکانیەوە.

د.لەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆك کۆمار پێشوازی لە جینین هێنیس پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان-سەرۆکی نێردەی یونامی لە عێراق کرد، کە بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکانیەوە سەردانی کردبو.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق، سەرۆك کۆمار هەوڵەکانی پلاسخارت و نەتەوە یەکگرتووەکانی لەبوارە جۆراوجۆرەکاندا لە عێراق بەرزنرخاند، بەتایبەتی هاوکاریکردنی ئاوارەکان و پڕۆژەکانی پشتیوانیکردنی ژنان و منداڵان، هەروەها جەختی لە هاوئاهەنگی بەردەوامی عێراق لەگەڵ نێردەی یونامی کردەوە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ئاڵنگارییەکان لەبواری ژینگە و کەشوهەوا و تەندروستی و فێرکردندا، بەشێوەیەک کە ژیانێکی شایستە بۆ هەموو عێراقییەکان مسۆگەربکات، هاوکات هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکە نێودەوڵەتییەکانی داهاتویدا.

سەرۆك کۆمار گرنگی بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و فراوانکردنی هاریکاری لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان دوپاتکردەوە و ئاماژەی بە پێویستی پەرەپێدانی کاری رێکخراوەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراقدا کرد، بەشێوەیەك کە ببێتەمایەی پەرەپێدانی بنەماکانی دیموکراسی و مسۆگەرکردنی مافەکانی مرۆڤ.

د.لەتیف ڕەشید ئاماژەی بە بارودۆخی عێراق و گەشەکردنی بەرەو باشتر کرد ئەویش دوای سەرکەوتن بەسەر تیرۆر و چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری، ڕونیشیکردەوە، باشترکردنی خزمەتگوزاری و بژێوی هاووڵاتیان و برەودان بە پێکەوەژیانی ئاشتیانە لەنێوان هەموو پێکهاتەکاندا، لە پێشینەی کارنامەی حکومەتدایە.

لەلای خۆیەوە، پلاسخارت جەختی لە پەرۆشیی بەردەوامی نەتەوە یەکگرتووەکان کردەوە بۆ پشتیوانیکردنی هەموو هەوڵەکان بەئامانجی ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکان و برەودان بە ئاشتی کۆمەڵایەتی لە عێراقدا، هەروەها سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سەرۆك کۆمار دەربڕی لەپای پشتیوانیکردنی لە ماوەی کارکردنی لە عێراقدا.

داوایەک لە بافڵ تاڵەبانی دەکرێت بۆ سلێمانی
پێت داوایەک لە بافڵ تاڵەبانی دەکرێت بۆ سلێمانی
ئەمڕۆ سەرژمێری نەکرا و دواخرا
دوات ئەمڕۆ سەرژمێری نەکرا و دواخرا
پەیوەندیدر