ئەمڕۆ سەرژمێری نەکرا و دواخرا



جێبەجێکارى سەرژمێرى لە هەرێمى کوردستان دواخستنی ئەنجامدانی سەرژمێری ئەزموونی ڕاگەیاند.

مەحمود عوسمان، بەڕێوەبەرى ئامارى سلێمانى و جێبەجێکارى سەرژمێرى لە هەرێمى کوردستان رایگەیاند، “سەرژمێرى گشتى لە عێراق ئامادەکارییەکى زۆر زۆر باشى دەوێت.

ئاماژەی بەوەشدا،  بڕیار بوو ئەمڕۆ یەکشەممە سەرژمێریى ئەزموونى ئەنجام بدرێت بەڵام بۆ رۆژى 31ى ئەم مانگە دواخرا”.

لەنێوان ساڵانی ١٩٢٧ تاوەکو ١٩٩٧، ھەشت سەرژمێری گشتیی لە عێراق ئەنجامدراوە، ئەوانیش سەرژمێرەکانی ساڵانی ١٩٢٧، ١٩٣٤، ١٩٤٧، ١٩٥٧، ١٩٦٥، ١٩٧٧، ١٩٨٧، ١٩٩٧.

بە بۆچوونی شارەزایان لە عێراق، سەرژمێرییەکەی ساڵی ١٩٥٧، سەرکەوتووترین پرۆسەی سەرژمێرییە کە تا ئێستا لە عێراق ئەنجامدرابێت، ئەوەیش لەبەر ژمارەیەک ھۆکار لەنێویاندا، تاقیکردنەوەی ئەزموونی بۆ پرۆسەکە لە رۆژی ١٤ حوزەیرانی ١٩٥٧، بەشداریکردنی نوێنەر و شارەزایان نەتەوە یەکگرتوەکان لە پرۆسەکە، ھەروەھا ئەنجامدانی خولی راھێنان بۆ فەرمانبەرانی فەرمانگەی رەگەزنامەی گشتیی و ھەڵمەتی فراوانی لایەنە پەیوەندیدارەکان لە بانگەشەکردن بۆ بەشداریکردنی ھاووڵاتییان لە پرۆسەکەدا، دابەشکردنی فۆرمی سەرژمێرییەکە بەسەر ھاووڵاتییاندا، بۆ ئەوەی خۆیان فۆرمەکە، پڕ بکەنەوە.

ھەر لەبەر ئەوەیە، تا ئێستا لە عێراق کار بە سەرژمێرییەکەی ساڵی ١٩٥٧ دەکرێت.

پلاسخارت؛ عێراق جێدەهێڵێت
پێشت پلاسخارت؛ عێراق جێدەهێڵێت
بانكی ناوەندی وێنەیەكی دراوی 100 هەزاری ساختەی بڵاوكردەوە
دواتر بانكی ناوەندی وێنەیەكی دراوی 100 هەزاری ساختەی بڵاوكردەوە
پەیوەندیدار