بانكی ناوەندیی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئه‌م وێنه‌یه ساخته‌یه، له‌م كاته‌دا هیچ نیازێك نییه بۆ چاپكردنی دراوی نوێ.
بانكی ناوه‌ندیی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دراوی نوێی 100 هه‌زار دیناریمان ده‌رنه‌كردووه، ئه‌و دراوه‌ی لە تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبووه‌ته‌وه و وێنه‌ی (زوها حه‌دید) ته‌لارسازی كۆچكردووی عێراقی له‌سه‌ره، وێنه‌یه‌كی ساخته‌یه.
ڕاشیگەیاندووە، داوا له هاووڵاتیان ده‌كه‌ین ئاگادار بن و مامه‌ڵه‌ی پێوه نه‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌ندێك كه‌س به‌مه‌به‌ستی ساخته‌كاری به‌كاریانهێنا.
جەختیشی كردۆتەوە، هیچ نیازێك نییه بۆ چاپكردنی دراوی نوێ له‌م كاته‌دا و ڕێكاری یاسایی له‌به‌رامبه‌ر سه‌رپێچیكاران و ئه‌وانه‌ی بانگه‌شه بۆ ئه‌و دراوه ساخته ده‌كه‌ن، ده‌گرینه‌به‌ر.