بانکی ناوەندی عێراق زیاتر لە 281 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە و 100 دۆلاریش لە دەروربەری 145 هەزار دیناردا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، بانکی ناوەندی عێراق ڕایگەیاند، 281 ملیۆن و 212 هەزار و 839 دۆلاری خستە بازاڕەوە کە 256 ملیۆن و 72 هەزار و 839ی حەواڵە و 25 ملیۆن و 140 هەزاریشی بە کاش بووە.
لە لایەکی دیکەشەوە نرخی دۆلار لە بازاڕەکاندا تا ڕادەیەك جێگیر بووە و لە بۆرسەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقدا بەم شێوەیە مامەڵەی پێوە دەکرێت:
100 دۆلار لە بۆرسەی هەولێر بە 145 هەزار و 400 دینار
100 دۆلار لە بۆرسەی سلێمانی بە 145 هەزار و 450 دینار
100 دۆلار لە بۆرسەی بەغدا بە 145 هەزار و 500 دینار
100 دۆلار لە بۆرسەی بەسڕە بە 145 هەزار و 500 دینار