بانکی ناوەندی زیاتر لە 281 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە



بانکی ناوەندی عێراق زیاتر لە 281 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە و 100 دۆلاریش لە دەروربەری 145 هەزار دیناردا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بانکی ناوەندی عێراق ڕایگەیاند، 281 ملیۆن و 212 هەزار و 839 دۆلاری خستە بازاڕەوە کە 256 ملیۆن و 72 هەزار و 839ی حەواڵە و 25 ملیۆن و 140 هەزاریشی بە کاش بووە.

لە لایەکی دیکەشەوە نرخی دۆلار لە بازاڕەکاندا تا ڕادەیەك جێگیر بووە و لە بۆرسەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقدا بەم شێوەیە مامەڵەی پێوە دەکرێت:

100 دۆلار لە بۆرسەی هەولێر بە 145 هەزار و 400 دینار

100 دۆلار لە بۆرسەی سلێمانی بە 145 هەزار و 450 دینار

100 دۆلار لە بۆرسەی بەغدا بە 145 هەزار و 500 دینار

100 دۆلار لە بۆرسەی بەسڕە بە 145 هەزار و 500 دینار

بانكی ناوەندی وێنەیەكی دراوی 100 هەزاری ساختەی بڵاوكردەوە
پێت بانكی ناوەندی وێنەیەكی دراوی 100 هەزاری ساختەی بڵاوكردەوە
“دابەشکردنی زەوی فەرمانبەرانی گرێبەستیش دەگرێتەوە”
دوات “دابەشکردنی زەوی فەرمانبەرانی گرێبەستیش دەگرێتەوە”
پەیوەندیدر