پرۆژەیەکی ستراتیژی کارەبا لە هەڵەبجە جێبەجێ دەکرێت



بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی پرۆژە ستراتیژییەكانی وەزارەتی كارەبا، پڕۆژەی بەستنەوەی هێڵەكانی 33 كەی ڤی و وێستگەی 132 كەی ڤی هەڵەبجە بە وێستگەكانی خورماڵ و هەڵەبجە جێبەجێ دەكرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، پرۆژەکە بە بڕی زیاتر چوار ملیار دینار، لەسەر بودجەی لە 8%ی داهاتی كارەبای بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی و بەسەرپەرشتی بەرێوەبەرایەتی گواستنەوە وزەی كارەبای سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوەی وزەی كارەبای هەڵەبجە جێبەجێ دەکرێت.

ڕوونیشیکردەوە کە پرۆژەكە بە گرێبەستی ژمارە (KRG-MOE/HT-34/2022) بە درێژی 23كم و بریتییە لە دوو هێڵی 33 كەی ڤی D/C جۆرى تەلى لارک، ماوەی پڕۆژەكە 210 ڕۆژە بە گوژمەى چوار ملیار و 195 ملیۆن دینار، لە لایەن كۆمپانیای هیرۆوە جێبەجێ دەكرێت، بڕیارە لە ئایندەیەكی نزیكدا ڤۆڵتییە بخرێتە سەر هێڵەكان و سوودی لێ وەربگیرێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، جێبەجێكردنی ‎ئەم پڕۆژەیە گرنگی زۆری هەیە بۆ بەهێزكردنی ژێرخانی گواستنەوەی وزە و دابەشكردنی كارەبا لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە و سەیدسادق و قەزای خورماڵ وشارەزوور، هەروەها پرۆژەكە كاریگەری زۆری دەبێت لەسەر چارەسەركردنی بارزۆری سەر گۆڕەرەكانی وێستگەكانی سنورەكە.

کارەبای سلێمانی ڕاشیگەیاند، بە تەواوبونی ئەم پڕۆژەیە هێڵی 132 كەی ڤی پێنجوین – هەڵەبجە بەگەڕدەخرێتەوە كە هەتا ئێستا لاینێكی ئەم هێڵە وەك هێڵی 33 كەی ڤی سوودی لێوەردەگیرا.

“دابەشکردنی زەوی فەرمانبەرانی گرێبەستیش دەگرێتەوە”
پێت “دابەشکردنی زەوی فەرمانبەرانی گرێبەستیش دەگرێتەوە”
بۆچی تا ئێستا مووچەی هێزە ئەمنییەکان نەهاتووە؟
دوات بۆچی تا ئێستا مووچەی هێزە ئەمنییەکان نەهاتووە؟
پەیوەندیدر