سودانی دڵنیایی دەداتە پلاسخارت کە پەیوەندییەکانی عێراق و نەتەوە یەکگرتووەکان بەردەوام دەبێت



سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشوازی لە جێنین پلاسخارت کرد و ڕایگەیاند، “عێراق بەردەوام دەبێت لە هاوکاری و پەیوەندییەکانی لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان”.

ئەمڕۆ یەکشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دووپاتیکردەوە کە عێراق بەردەوامە لە هاوکارییەکانی لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان.

نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، ئەمڕۆ سودانی پێشوازی لە جێنین پلاسخارت، نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کرد، بە بۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکەکانی، پێزانینی حکومەتی بۆ پلاسخارت دەربڕی بۆ هەوڵەکانی بە درێژایی ماوەی کارکردنی لە عێراق.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، کە سودانی داواکاری کۆتاییهێنان بە کارەکانی نوێنەرایەتی یونامی لەسەر بنەمای ئەو سەقامگیرییە سیاسی و ئەمنییە دێت کە لە عێراقدا هەیە، هەروەها ئەو پێشکەوتنانەی لە چەند بوارێکدا بەدەستی هێناوە.

سودانی جەختی لەوەشکردەوە، حکومەتی عێراق بەردەوامە لە هاوکاریکردنی لەگەڵ دەزگا نێودەوڵەتییەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، بەگوێرەی بەرنامەی حکومەت و ئامانجەکانی پەرەپێدانی لەسەرجەم ئاست و بوارەکاندا، بەتایبەتی لەگەڵ ئەو پێشکەوتنانەی بەدەست هاتوون لە بوارەکانی ژێرخانی ئابووری، ئاوەدانکردنەوە و گەشەسەندنی تواناکانی هێزە چەکدارەکانمان بە هەموو جۆرەکانیەوە.

لای خۆیەوە، پلاسخارت ستایشی خۆی بۆ هەنگاوە گرنگ و دەستپێشخەرییە ئومێدبەخشەکان نوێکردەوە، کە عێراق لە ماوەی هەژدە مانگی ڕابردوودا پێشکەشی کردووە، بەتایبەتی لە بوارەکانی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری، ئاوەدانکردنەوەی ژێرخانی ئابووری، وەبەرهێنان، پلان بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییە ژینگەییەکان و کەمکردنەوەی پشتبەستن بە سووتەمەنی هاوردەکراو.

بۆچی تا ئێستا مووچەی هێزە ئەمنییەکان نەهاتووە؟
پێت بۆچی تا ئێستا مووچەی هێزە ئەمنییەکان نەهاتووە؟
ئێران بەرهەمهێنانی نەوت دەگەیەنێتە چوار ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا
دوات ئێران بەرهەمهێنانی نەوت دەگەیەنێتە چوار ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا
پەیوەندیدر