ئێران بەرهەمهێنانی نەوت دەگەیەنێتە چوار ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا



ئێران ٤٠٠ ھەزار بەرمیل بەرھەمی ڕۆژانەی نەوتی خاو زیاد دەکات و دەیگەیەنێتە چوار ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا.

میدیای فەرمی ئێران بڵاویکردەوە، کۆمیتەی ئابووری بە سەرۆکایەتی محەمەد موخبیر کە لە شوێنی ئیبراھیم ڕەئیسی سەرپەرشتی سەرۆکایەتی کۆماری پێسپێردراوە، لە تارانی پایتەخت کۆبووەوە.

ڕاشیگەیاند لە کۆبوونەوەکەدا، ئاسانکاری بۆ دابینکردنی ٥،٥ ملیار دۆلار وەبەرھێنانی بیانی و زیادکردنی بەرھەمی نەوتی خاوی ناوخۆیی، لەلایەن کۆمپانیای نیشتمانی نەوتی ئێرانەوە پەسەند کراوە.

لەم چوارچێوەیەدا بەرھەمی ڕۆژانەی نەوتی خاوی ئێران کە لە ڕۆژێکدا سێ ملیۆن و ٦٠٠ ھەزار بەرمیل بووە، ٤٠٠ ھەزار بەرمیلی دیکە زیاد دەکرێت و دەگاتە چوار ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا.

بە ھۆی گەمارۆکانی ئەمریکا کە لە ساڵی ٢٠١٨وە بەسەر تاراندا سەپێندراون، ئێران لە ڕووی بەرھەمھێنانی نەوتەوە تووشی گرفت ببوو و بەرھەمی ڕۆژانەی ئەو وڵاتە بۆ ژێر دوو ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا دابەزیبوو، ھەروەھا گەمارۆکان وایکردبوو کە ئێران ڕۆژانە تەنھا ٥٠٠ ھەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا، ھەناردە بکات.

ھاوکات بەپێی ڕاگەیاندراوێکی ڕێکخراوی وڵاتانی ھەناردەکاری نەوت (OPEC)، کە لە ١٤ی ئایاردا بڵاوکرابوویەوە، ئێران لە مانگی نیساندا سێ ملیۆن و ٢١٢ ھەزار بەرمیل نەوتی ھەناردە کردووە، ئەوەش بەراورد بە مانگی ئادار، ئێران ١٤ ھەزار بەرمیل نەوتی خاوی لە ڕۆژێکدا، زیاتر ھەناردە کردووە.

سودانی دڵنیایی دەداتە پلاسخارت کە پەیوەندییەکانی عێراق و نەتەوە یەکگرتووەکان بەردەوام دەبێت
پێشت سودانی دڵنیایی دەداتە پلاسخارت کە پەیوەندییەکانی عێراق و نەتەوە یەکگرتووەکان بەردەوام دەبێت
بارزانی: سەرباری بەهێزیی دوژمنان، گەلی كوردستان خۆی بەدەستەوە نادات
دواتر بارزانی: سەرباری بەهێزیی دوژمنان، گەلی كوردستان خۆی بەدەستەوە نادات
پەیوەندیدار