كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان: چاوەڕێی وادەیەکی نوێین بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن



كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایگەیاند، هەموو ئامادەکارییەکیان بۆ هەڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان تەواوکردووە، چاوەڕێی وادەیەکی نوێی ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەکەن.

حەسەن هادی زایر، ئەندامی تیمی ڕاگەیاندنی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق به‌ ڕۆژنامه‌ی سه‌باح-ی ڕاگه‌یاند، درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ دەرفەتێک دەڕەخسێنێت بۆ دیاریکردنی وادەیەکی نوێ بۆ هەڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بە هەماهەنگی نێوان حكومەتی فیدڕاڵ و هەرێم، لەگەڵ كۆمسیۆن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، دوای ئەوەی دادگای فیدڕاڵی تانە لە بڕگەی دووەمی سیستمی تۆمارکردن دەدات، لایەنە نوێیەکان دەرفەتیان دەبێت بۆ خۆتۆماركردن تا له‌ ڕێگه‌یه‌وه‌ به‌شداری هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بكه‌ن.

لەبارەی ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنەوە وتی، “هەموو ئامادەکارییەکان تەواو بوە و تەنها چاپکردنی کاغەزی هەڵبژاردنەکان ماوه،‌ کاتێک وادەیەکی نوێ بۆ ئەنجامدانی هه‌ڵبژاردن دیاریکرا، ئەویش تەواودەبێت”.

بڕیاربوو ڕۆژی 10ی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام به‌هۆی بایكۆت و سكاڵای پارتی و پێكهاته‌كانه‌وه‌ دادگای فیدڕاڵی عێراق بڕیاری ڕاگرتنی كاره‌كانی كۆمسیۆنی ده‌ركرد و دواتریش بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی كورسی پێكهاته‌كانی ده‌ركرد.

جومانه‌ غه‌لای، وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ڕۆژی 21ی ئەم مانگە ڕایگه‌یاند، به‌ بڕیاری ده‌سته‌ی دادوه‌ریی هه‌ڵبژاردنه‌كان، كه‌ سه‌ر به‌ ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراقه‌ لە کۆی 100 کورسی پەرلەمانی کوردستان، پێنج کورسی بۆ پێکهاتەکان ته‌رخانده‌كرێت.

بارزانی: سەرباری بەهێزیی دوژمنان، گەلی كوردستان خۆی بەدەستەوە نادات
پێت بارزانی: سەرباری بەهێزیی دوژمنان، گەلی كوردستان خۆی بەدەستەوە نادات
شارەزایەکی کەشناسی: بارستەهەوایەکی ئەفریقی هەرێم دەگرێتەوە
دوات شارەزایەکی کەشناسی: بارستەهەوایەکی ئەفریقی هەرێم دەگرێتەوە
پەیوەندیدر